
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاری کەرکووک، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پارتی ڕێکخستنەکانی لە کەرکووک بەهێزتر دەکات و ئەمڕۆ بەفەرمی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان دەکاتەوە کە لەدوای ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەرەوە داخرابوو.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەر بارەگاکانی پارتی لە کەرکووکدا گرتبوو. دوای شەش ساڵ و بەدیاریکراوی لە 26-11-2023، پارتی بارەگای لقی سێی خۆی لە شاری کەرکووک بە هەڵدانی هەزاران ئاڵای کوردستان کردەوە، کە لەسەر ئەرکی خۆیشی بارەگاکەی نۆژەنکردەوە، ئەمڕۆ شەممەش بە کردنەوەی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێگە و هەبوونی سیاسی و جەماوەری خۆی لە پارێزگاکە پتەوتر دەکات.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی لە گەڕەکی عەرەفە دەکرێتەوە و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لەمەراسیمی کردنەوەی بەشدار دەبن.
- ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی حیزبێکی مۆڵەتپێدراوە و ئەنجامی هەڵبژاردنیش دەریخستووە کە خاوەنی پێگەیەکی جەماوەریی بەهێزە لەسنوورەکە، بۆیە بە مافی خۆی دەزانێت ڕێکخستنەکانی بەهێزتر بکات.
- هەر لەم هەفتەیە ڕۆژێک دیاریکراوە کە تێیدا بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی دیکە داوەتکراون بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی.
بۆچی گرنگە: گەڕانەوەی بەهێزی پارتی بۆ پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی سنووری ئیدارەی گەرمیان، چەمکەکانی برایەتی و پێکەوەیی نەتەوەیی و سیاسی ناوچەکە پتەوتر دەکات، لەڕووی نەتەوەییەوە کاریگەری بەهێزی دەبێت بەو پێیەی پارتی موڵکی تاکە نەتەوەیەک و پێکهاتەیەک نییە و پاراستن و داکۆکیکردن لە سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان یەکێکە لەخاڵە سەرەکییەکانی کارنامەی ئەو حیزبە و بەردەوام بەرگری لێ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت