تیمێکی کوردستان بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتیان ڕاهێنان لەسەر ژیریی دەستکرد دەکەن
- کوردستان
- 6 نیسان

ساتی ڕاهێنانی تیمەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا
ئاڤا نیوز
تیمێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی پۆڵەندا بەشداری لە خولێكی نێودەوڵەتی دەكەن، بەمەبەستی شارەزاكردنیان لە بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد بۆ ڕزگاركردنی هاووڵاتییان و وەڵامدانەوەی خێرای كارەساتەكان.
چیرۆكی سەرەكی: لەچوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشیی نێوان وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا/ ئاژانسی فیدڕاڵیی ئەڵمانی بۆ هاوکاریی تەکنیکی 'THW'، و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، تیمێکی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆ، تاقیکردنەوەیەکی چوار ڕۆژی بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگای نوێ بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتییان و تیمەکانی وەڵامدانەوە لە کاتی کارەساتەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد بەشدار بوون، كە لەوڵاتی پۆڵەندا بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە ڕاهێنانەکەدا چەندین تیمی نێودەوڵەتی بەشدار بوون کە تێیدا بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە سەردەمییەكان و ئامێرە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکان، ڕاهێنان لەسەر بەهێزکردنی بەرگریی شارستانی و تواناکان بۆ ڕزگارکردنی خەڵک لە کاتی ڕووداو و قەیرانەکان کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






