یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەهۆی تەرزەبارینەکەی سۆران زیانی بەرکەوتووە، وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەرگری شارستانیی سۆران دەستیكردووە بە تۆماركردنی ناوی ئەو هاووڵاتیانەی كە بەهۆی تەرزەبارینەكەی دوێنێی دەڤەری سۆران، زیانیان پێگەیشتووە و هەرچەندە بڕیاری قەرەبووكردنەوەیان نەدراوە، بەڵام ئاڤا زانیویەتی هەوڵ بۆ قەرەبووكردنەوەیان دەدرێت.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی شەممە 2025-04-05، شەپۆڵێكی بەهێزی تەرزەبارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و كاریگەرییەكەی بەسەر سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی ئەو سنوورە، زیانیان پێگەیشت و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل كە مەزەندە دەكرێت سەرووی 400 ئۆتۆمبێل بێت، زیانیان بەرکەوت، جگە لەوەش رەزوباخی بەشێك لە هاووڵاتیان زیانی زۆری پێگەیشت.
لێدوانی فەرمی: هەژار حەكیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەمەبەستی خەمڵاندنی زیانەكان، بەرگری شارستانیی سۆران لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەستیكردووە بە تۆماركردنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی زیانیان پێگەیشتووە، ئەوەش لەپێناو دیاریكردنی قەبارەی زیانەكانی تەزرەبارینەكە، هەوڵیش دەدرێت لەڕێگەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیانلێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ قەرەبووكردنەوەیان نەدراوە.
زانیاریی زیاتر: لەم قۆناغەدا، زەرەروزیانی جووتیاران تۆمار ناکرێت لە دوای تەواو بوونی تۆمارکردنی ئەو کەسانەی زیان بە ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان گەیشتووە، لیژنەیەکی تایبەت زیانی ڕەزو باخی جووتیارانیش تۆماردەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسەی زیانی پێگەیشتووە و دەیەوێت زیانەکان تۆمار بکات، پێویستە سەردانی بنکەی بەرگری شارستانی ناحیەی دیانا بکات کە دەکەوێتە نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران و بینای ناحیەی دیانا، و پێویستە ئۆتۆمبێلەکە و ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکەی و کارتی نیشتمانی خۆی ببات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت