ئاڤا نیوز
گەراجی باشووری هەولێر بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و نەبوونی شوێنی دانیشتن، شوفێر و هاووڵاتیان گلەیی بەردەوامیان هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: گەراجی باشووری هەولێر کە دەکەوێتە گەڕەکی ڕاستی، ڕۆژانە خەلکێکی زۆر دەگوازێتەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و فشارێکی زۆری لەسەرە، بەهۆی نەبوونی شوێنی دانیشتن و بوونی زبڵ و خاشاک و پیسی، گلەیی لای شۆفێران و هاووڵاتیان درووستکردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە شۆفێرەکانی گەراجەکە بە پەیامنێری ئاڤای وت، شارەوانی کەسێکیان داناوە بۆ پاککردنەوەی گەراجەکە، تا ئەملا پاک دەکاتەوە ئەولا پیس دەبێتەوەو بەهیچ ڕاناگات، ئەو گەراجە گەورەیە یەک دەستشۆر و ئاودەستی تێدایە. ئەویش بە پارەیە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخاڵق عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ساڵی 2009 بڕیار دەرچووە بۆ دروستکردنی تیرمیناڵێکی نوێ لەسەر ڕێگەی دارەتوو. بڕیار بوو لەساڵی 2012 تەواو بکرێت بەڵام تەواو نەکرا.
زانیاریی زیاتر: بە پێی گرێبەستەکە گەراجەکە لەسەر 56 دۆنم زەوی دروست دەکرێت و نزیکەی 1000 دوکان و مارکێت و چیشتخانە و مۆڵ و هۆتێلیشی تێدایە، بەڵام دوای شانزە ساڵ 15%ـی تەواو بووە.
لە لایەکی دیکەوە: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت: لیژنەی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوە، ئەو کەسەر بریار بوو گەراجەکە درووست بکات پاساوی هێناوەتەوە کە شەڕی داعش هاتووەتەوە پێشەوەو قەیرانی دارایی درووست بووە. لیژنەکە کاری لەسەر دەکاتەوەو بەزووترین کات دەگاتە چارەسەر.
بۆ کێشەکانی ئێستای گەراجەکەش، سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت، بەدواداچوون دەکەین و چارەسەری کێشەکانیان دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






