ئاڤا نیوز
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا شەپۆلێکی جەمسەری باکوور ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بۆ خوار 20 دادەبەزن.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ڕۆژی 10-4-2025، شەپۆلێکی بارانبارین لە جەمسەری باکوورەوە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەوهۆیەوە پلەکانی گەرما بۆ خوار 20 پلە دادەبەزن.
زانیاریی زیاتر: پلەکانی گەرما و ڕادەی شێ و خێرایی با بۆ ڕۆژی چوارشەممە بەم جۆرە دەبێت:
-بەرزترین پلەی گەرما 21 بۆ 30 دەبێت.
-نزمترین پلەی گەرما 14 بۆ 22 دەبێت.
-ڕادەی شێ 55٪ تاوەکو 70٪ دەبێت.
-خێرایی با 20 بۆ 30 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەکات، هەروەها پلەکانی گەرما تاوەکو 40 پلە بەرزدەبنەوە، هەروەها خۆڵبارینیش لە باشووری عێراق لەگەڵ بارانبارین دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەو شەپۆلەی جەمسەری باکوورەوە گەرماکە ناگاتە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






