
دەروازەی شاری سۆران (گرافیک)
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان داوا لە كۆمپانیا پەیوەندیدارەكان دەكات بەشدار بن لە داڕشتنی ماستەرپلانی سۆران.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی ئامادەکردنی ماستەرپلانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وەزارەتی شارەوانی کۆمپانیا و نووسینگە ڕاوێژکارییەکان ئاگادار دەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری بۆ ئامادەکردنی ماستەرپلانی سۆران.
بڵاوكراوەی فەرمی: لە نووسراوەكەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە: ڕووبەری فراوانبوونی شار 30 کیلۆمەتر دووجایە و ڕووبەری ئێستای شار 48 کیلۆمەتر دووجایە، پێویستە ڕاوێژکارە ئارەزوومەندەکان زانیاریی پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی نیشانی بدەن ئەزموونی پەیوەندیدارییان هەیە بۆ پێوەرەکان بۆ لیستی کۆرتکراوە کە بریتین لە:
- ڕاوێژکار پێویستە لە هەرێمی کوردستان یان عێراق تۆمار کرا بێت و ئۆفیسی لە هەرێمی کوردستان هەبێت.
- ڕاوێژکار دەبێت پێشینە و ئەزموونی کارکردن و ووردەکاریی ئەزموونی پەیوەندیداری لەو بارەیەوە هەبێت، ئەو کارە هاوشێوانەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان یان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون پێشکەش بکات.
- ڕاوێژکار هەڵدەبژێردرێت بە پێی ڕێنمایی جێبەجێکردنی گرێبەستە گشتییەکانی ژمارە 2ـی ساڵی 2016 بە شێوازی ( Quality and cost- Based selectio) کوالێتی و تێچوون- هەڵبژاردن لەسەر بنەما.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دواکات بۆ پێشکەشکردنی گوزارشتکردن لە گرنگیدان لە ڕۆژی یەکشەممە 20- 4-2025 کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ بە کاتی هەولێر دەبێت، ئەگەر ڕێککەوتی ئاماژەپێکراو پشووی فەرمی بوو ئەوا دوای پشووی فەرمی لە هەمان کاتی دیاریکراودا سەردانی لیژنەی هەڵسەنگاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی بکرێت بۆ پێشکەشکردنی گوزارشتکردن لە گرنگیدان لە ناو زەرفێکی داخراودا، بڕی تێچووی ئەم بانگەوازە لە ئەستۆی ڕاوێژکارە براوەکە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
وادەی هەڵبژاردن لە سووریا دیاری کرا
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ لە 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ لە 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
28 پرۆژەی وەبەرهێنان لە زاخۆ جێبەجێ کراون
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
تەواوی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت بە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید تەنیا پێنج مانگ لە زیندان دەمێنێتەوە؟