
گوێرەکەکان لە وڵاتانی بەڕازیل، هەنگاریا و چیک و ژمارەیەک وڵاتی دیکەوە هاوردە دەکرێن، سەرچاوە: ماڵپەڕی pinalcentral
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور، 15 هەزار گوێرەکە لە ڕێگەی تورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و هەندێک ڕۆژ گەیشتووەتە نزیکەی 25 هەزار دینار، هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستانیش دەستیان بە کۆمەڵێک ڕێکار کردووە بۆ دابەزاندنی.
لێدوانی فەرمی: د. نشتیمان عارف، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "هاوەردەکردنی ئاژەڵ لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل زیاد بووە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 15 هەزار گوێرەکە هاوردەبکرێن".
زانیاری زیاتر: ئەو گوێرەکانە لە وڵاتانی بەڕازیل، هەنگاریا و چیک و ژمارەیەک وڵاتی دیکەوە هاوردە دەکرێن و هەمووشیان پشکنینیان بۆ کراوە و بەپێی مەرجەکان ڕێگەپێدراون.
لەلایەکی دیکەوە: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی گۆشت و سەرجەم پێداویستییەکانی دیکە لە مانگی ڕەمەزان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





