
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی ئەو بڕیارانەی مەکتەبی سیاسیی کۆببێتەوە کە بۆ گۆڕانکاری ناوخۆیی دراوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 6 و 7-4-2025 کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، بە جێگری سەرۆکی یەکێتی دیاری کرا و دەسەڵاتی تەواوی بۆ کاروبارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی حیزب پێدرا.
زانیاریی تایبەت: ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە ئاڤا میدیای گوت: پڕۆژەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنی مەکتەب و مەڵبەندەکان کۆنە و هی 15 ساڵ پێش ئێستایە، ئەو کاتە بەنیازبووین لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک مەڵبەندی شار و ناو شار دابنێین، یەک جار تاقیکرایەوە و دواتر لابرا، دیارە ئێستە ئەمە زیندوو دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەوەی دەقیقە و یەکلایی کراوەتەوە، گۆڕینی بەشێک لە بەرپرسی مەڵبەند و مەکتەبەکانە، هەروەها لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان مەڵبەندەکان ڕێکدەخرێتەوە، بەنموونە لە سلێمانی مەڵبەندی ناو شار و لە دەوروبەریش مەڵبەند لە چەمچەماڵ دادەنرێت، هەروەها مەڵبەندی ناوەند لە هەولێر و مەڵبەندی ڕۆژهەڵاتیش لە کۆیە دادەنرێت.
- ئەو بڕیارانەی لە مەکتەبی سیاسیی دراون دەبێت لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی جێگیر بکرێن، لەم ڕۆژانەش کۆبوونەوەی سەرکردایەتی لەوبارەیەوە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەمڕۆ 9-4-2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، هەروەها ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی و كەركووك سێ داعش دەستگیر دەكرێن