
دیمەنی یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر بەردەوامن لە هەڵمەتی پشكنینی كوالێتیی بەنزینی بەنزینخانەكان و ڕۆژانە نزیكەی 30 بۆ 40 بەنزینخانە دەپشكنن و ئەوانەی سەرپێچی دەکەن سزا دەدرێن.
وێنە گەورەکە: لە بەشێکی زۆری بەنزینخانەکانی هەولێر تابلۆی ئۆکتانی ئەو بەنزینەی دەفرۆشرێت هەڵواسراوە، بەشێک لە بەنزینخانەکان ڕێژەی ئۆکتانی بەنزینەکەیان لەگەڵ تابلۆکە هاوتا نییە، بۆیە سزا دەدرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداری بڵاوکردووەتەوە، ئەو بەنزینخانانەی کە ژمارەی ئۆکتانیان لەسەر تابلۆی پێش بەنزینخانەکە نووسیوە دەبێت یەکسان بێت لەگەڵ ئۆکتانی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر لەپشکنینی لیژنەکان دەرچوو فێڵیان کردووە، ئەوا دادەخرێن و سزای داراییش دەدرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری 260 بەنزینخانە هەن ، لەو ژمارەیە ڕۆژانە 25 بۆ 30 بەنزینخانە بەنزین بە نرخی پاڵپشتی کراوی حکومی دەفرۆشن، کە بۆ هەر لیترێک بە 750 دینار بە شوفێران دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە