
دیمەنی چەند ماتۆڕێک. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هاتووچۆی هەولێر ماوەی هەفتەیەکە هەڵمەتێکی چڕی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانە دەستپێکردووە کە سەرپێچی دەکەن و تۆمار نەکراون.
وێنە گەورەکە: ماتۆڕسکیل یەکێکە لەهۆکارە بەرچاوەکانی گواستنەوە، بەڵام بەهۆی پابەند نەبوونی بەشێک لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان ڕووداوەکانی هاتووچۆ زیادیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل بەردەوامی هەیە و هەفتەی داهاتوو هەڵمەتەکە چڕتر دەکرێتەوە.
بە وتەی هێمن حەمەدەمین لە چوار حاڵەتدا دەست بەسەر ماتۆڕسکیل دەگیرێت کە ئەمانەن:
٠ هەر ماتۆرسوارێک لەسەر شەقامەکان سەرکێشی بکات و نمایشی مەترسیدار ئەنجام بدات، ماتۆرەکەی دەستبەسەر دەکرێ و خۆشی دەدرێتە دادگا.
٠ هەر ماتۆرسوارێک لە ترافیک لایتەکان نەوەستێ و بە خێرایی بە بەردەم کامێراکانی تۆمار کردنی تیژڕۆیی تێپەڕبێت، سزای دارایی دەدرێت. ئەگەر ماتۆرەکە تۆمارنەکراو بێت و لۆگۆی کۆمپانیاکانی دیلیڤەری پێوە بێت، مانگانە لیستی سزاکان بۆ کۆمپانیاکە ڕەوانە دەکرێت.
٠ هەر ماتۆرسوارێک کڵاوی سەر و ئەژنۆ پارێز و مەچەک پارێز لەکاتی لێخورین بەکار نەهێنێ، سزای دارایی دەدرێت.
٠ هەر ماتۆرسوارێک دەنگی گزۆزی ماتۆرەکەی بەرز بکاتەوە و هاونیشتمانیان بەو دەنگە بەرزە هەراسان بکات، دەستبەسەر ماتۆرەکەی دەگیرێت و خۆیشی دەدرێتە دادگا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 9ـی ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی بە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆدا، لەمەوبەدوا هەر ماتۆڕسکیلێک دەستکاری گزۆزی کرابێت پێویستە دەستی بەسەردا بگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم كۆمپانیاكانی گەیاندنی خۆراكی ئاگادار كردووەتەوە كە دەبێت لە ماوەیەكی دیاركراودا سەرجەم ماتۆڕسكیلەكانیان تۆمار بكەن، هاوكات داوا دەكات لەمەودوا ماتۆڕسكیلی كارەبایی و بێ دەنگ بەكاربهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






