
ئاڤا دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران كاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی 15 لەسەر 16ـی كانوونی دووەمی 2024 چەند هێرشێکی مووشەكی یەک بەدوای یەکی كردە سەر شاری هەولێر. لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر، ماڵی پێشڕەو دزەیی، خاوەنی ئیمپایەر و فاڵکۆن گرووپ کراوەتە ئامانج. لە هێرشەکەدا خۆی و چوار لە ئەندامانی خێزانەکەی بوونەتە قوربانی هێرشە مووشەکییەکە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشڕەو دزەیی و کچێکی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها خێزانەکەی و دوو لە منداڵانیشی بریندار بوونە. تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، تەرمی کچەکەی پێشڕەو دزەییان لەژێر داروپەردووی ماڵەکەیان دۆزییەوە و بەپێی زانیارییەکان تەمەنی تەنیا "تەمەنی ساڵ و نیوێکە".
چی ڕوویدا؟ شەوی دووشەممە، هاونیشتمانییانی هەولێر بە دەنگی چەند مووشەکێکی یەک لەدوای یەک ڕاچڵەکان. دواتر زانرا "سوپای پاسداران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی چەند ناوچەیەکی لە نێو شاری هەولێر کردووەتە ئامانج". ئەو شوێنانەشی کراونەتە ئامانج، شوێنی نیشتەجێبوونی هاونیشتیمانییان بووە.
زیانە سەرەکییەکان: لە هێرشە مووشەکییەکدا، زیانی ماددی بە چەندین ماڵی هاونیشتمانییان لە نزیک شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان گەیشتووە. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گوتی: "چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان پێشڕەو دزەی و کچە بچووکەکەیەتی".
هەر شەوی دووشەممە، چەند ڤیدیۆیەک لەلایەن هاونیشتمانییان لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە بڵاوکرانەوە و دەردەکەوێت کە زیان بە ماڵەکانی نزیک شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان کەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای چەند خولەکێک لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر شاری هەولێر، لە ڕاگەیێندراوێكدا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی هەولێر ڕاگەیاند و گوتی: "هێرشەکان بە مووشەکی بالیستی ئەنجامدراون و ئەمە وەڵامێکە بۆ هێرشی ئەم دواییەی سەر وڵاتەکەمان".
باکگراوند: ماوەیەکە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بە مووشەک و درۆن هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فرۆکەخانەی سەربازیی هەریر، بەڵام ئەمجارەیان هێرشەکە کرایە نێو شاری هەولێر و جگە لە زیانی ماددی کە بەر ماڵی هاونیشتمانییان کەوتووە، چەند کەسێکیش بوونەتە قوربانی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





