مەسرور بارزانی: پێویستە حكومەتی فیدڕاڵی ستەملێكراوانی دەستی بەعس قەرەبوو بكاتەوە
- کوردستان
- 14 نیسان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی بە هەستکردن بە ئەرکی یاسایی و دەستووری و ئەخلاقی خۆی، کەسوکار و بنەماڵە و هەموو زیانلێکەوتووانی جینۆسایدی ئەنفال و سەرجەم ستەملێکراوانی دیکەی دەستی ڕژێمی بەعس، لەڕووی ماددی و مەعنەوی قەرەبوو بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یادی 37 ساڵەی شاڵاوە بەدناوی ئەنفالە کە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو دژ بە خەڵک و خاک و ژینگەی کوردستان ئەنجامیدا و لە زنجیرەیەک شاڵاوی بەدوای یەکدا دەیان هەزار خەڵکی بێتاوانی کوردستانی ڕاپێچی بیابانەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کرد و لەگۆڕی بەکۆمەڵدا زیندەبەچاڵ و بێسەروشوێنی کردن.
پەیامی فەرمی: لەم یادە کارەساتبارەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جێنۆسایدی ئەنفال، تاوانکارییەکی گەورە بوو لە دژی خاک و خەڵکی کوردستان ئەنجامدرا و تا ئێستاش، دەرهاویشتە و لێکەوتەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە هەر ماون.
مەسرور بارزانی بە پێویستی دەزانێت، حکومەتی فیدراڵ، بە هەستکردن بە ئەرک و لێپرسراویەتی یاسایی و دەستووری و ئەخلاقی خۆی، کەسوکار و بنەماڵە و هەموو زیانلێکەوتووانی جێنۆسایدی ئەنفال و هەموو ستەملێکراوانی دیکەی دەستی ڕژێمی بەعس، لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە قەرەبوو بکاتەوە.
ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی ئەنفالکراوان و شەهیدانی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت