
سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی پارلەمانی بریتانیا و پارلەمانی یەكێتیی ئەوروپا دەكات
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەمیانی دیدارێکی لەگەڵ شاندی هاوبەشی پەرلەمانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، لە تورکیا دەرگەی چارەسەری ئاشتیانە کراوەتەوە، بۆیە نابێت هیچ لایەنێک پەنا بۆ شەڕکردن ببات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە سەڵاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی هەردوو پەرلەمانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگەی بارزانی لەبارەی سەردانەکە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، شاندی میوان ستایشی ئارامی و سەقامگیری و بەرەپێشچوونی هەرێمی کوردستانیان کرد کە لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا هاتۆتە ئاراوە، سەرسامی خۆیان بە ئەزموونی سەرکەوتووی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان دەربڕی، هاوکات پەیامی دۆستایەتی و هاوسۆزی و پاڵپشتی خۆیان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بۆ سەرۆک بارزانی، دووپات کردەوە.
سەرۆک بارزانی باسی چی کرد:
- ئاماژەی بەو دەستپێشخەری و بەرەو پێچوونەوەداوە کە لە پڕۆسەی چارەسەریی تورکیا هاتۆتە ئاراوە، جەختی لەوە کردەوە مادام دەرفەتی ئاشتی هەیە و دەرگەی چارەسەریی ئاشتیانە کراوەیە، نابێ هیچ لایەک پەنا بۆ ڕێککاری شەڕکردن ببات.
- هاوکات ڕۆشنایی خستە سەر فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و ئەوەی خستەڕوو کە پێکەوەژیان هەڵقووڵاوی ناخی کۆمەڵگەی کوردستانییە و فەرهەنگێکی ڕەگ داکوتاو و دێرینی گەلەکەمانە.
- سوپاسی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئەمەریکاشی کرد کە لە کاتی تەنگانەدا پاڵپشتی گەلی کوردستان و هاوکار و پشتیوانی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بوونە. داواشی کرد وڵاتانی ئەوروپایی لەبوارەکانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە و کشتوکاڵ و پەروەردە و تەکنۆلۆژیا و زانستدا، یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدەن.
ئەوەش بزانە: شاندەکە لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ئێستای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاییندەی کورد لە ناوچەکە، کۆمەڵێک پرسیاریان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی کرد و سەرۆک بارزانیش وەڵامی تێبینی و پرسیاری ئەندامانی شاندی میوانی دایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






