
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا پشتبەستوو بە بڕیاری دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەران - ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان، داوای پلە بەرزکردنەوەی کۆمەڵێک فەرمانبەری زانکۆی گەرمیان دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 24-1-2016ـەوە بەپێی ڕێنمایی ژمارە 11 گشتاندنی کردووە بۆ سەرجەم وەزارەت و دەستەکان کە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕادەگیرێت و تا ئێستا ئەو ڕێنماییە هەڵنەوەشاوەتەوە و بەرکارە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێم-ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان لە 22-10-2024 بڕیاریداوە، هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک لە کاتى بەجێهێنانی ئەرکەکەی بە یاسا و رێنمایەکان لە پسپۆرییەکەى خۆیدا بڕوانامە بەدەستدەهێنێت ئەوا دەبێت بەپێى بڕوانامەکەى پلە و مووچەکەى بۆ خەرج بکرێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ ناردنی داواکاری پلە بەرزکردنەوە، هاوپێچی دەقی بڕیاری ئەنجوومەنی شواری هەرێمیشی کردووە.
لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم نووسراوە بۆ ئەوەیە بزانین وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی ئەو فەرمانبەرانە وەڵامیان چی دەبێت. جگە لە زانکۆی گەرمیان لە هەموو زانکۆکان فەرمانبەری هاوشێوە هەیە و پێویستە پلە بەرزکردنەوەیان بۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت