
دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی زیاتر لە ساڵێکە وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرقاڵی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراکە، بەڵام هێشتا ئەو سیستمە لە هەرێمی کوردستان کارا نەکراوە، کە بەشێوەی ئەپڵیکەیشن لەناو مۆبایل دەبێت.
وێنە گەورەکە: دەیان ساڵە عێراق بەرنامەی دابەشکردنی خۆراکی مانگانەی هەیە و ملیۆنان خێزان لێی سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، پسوڵەی خۆراک بەشێوەی ئەپڵیکەیشن لەناو مۆبایلی هاونیشتیمانیان کارا دەبێت و دەتوانن زانیاریی لەبارەی بەشە خۆراکی مانگانە بزانن، ئەگەر هاونیشتمانیەک پێویستی بێت دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار بکات و بۆی چاپ دەکرێت.
- سیامەند قادر لەبارەی کاتی کارا کردنی ئەپڵیکەیشنەکە دەڵێت: لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە وەزارەتی بازرگانی بەڵێنی کارا کردنی سیستمی ئەلیکترۆنی پسولەی خۆراک دەدات و تا ئێستا سیستمەکە کارا نییە، تەنیا لە هەشت پارێزگای عێراق سیستمەکە کارا کراوەو تا پارێزگای موسڵ هاتووە.
بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک ئەمانەشی وت:
- تۆمار کردن لە پسولەی خۆراک نەماوە، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق وەستاوە، تەنیا سڕینەوەی ناو هەیە، وەزارەتی بازرگانی عێراق دەیەوێت پارەیەکی کەمتر بداتە کڕینی خۆراک.
- سیستمی کۆن کە ناوی Foxpro بوو داخراوە، سیستمی نوێ کۆمپانیای Starlink بۆ بەدیجیتاڵکردن جێبەجێی دەکات.
ژمارەکان وادەڵێن: تەنیا لە پارێزگای هەولێر 494 هەزار و 418 خێزان پسوڵەی خۆراکیان هەیە، ئەو ژمارەیە دەکاتە یەک ملیۆن و 980 هەزار و 807 کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






