
ئاڤا نیوز
یانەی قادسییەی کوێتی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و پارێزگاری دهۆک دەکات بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و میواندارییەی لە دهۆک لێیان کراوە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی 15ـی نیسان لە یاریگەی یانەی دهۆک یاریی کۆتایی جامی کەنداو لە نێوان هەردوو یانەی دهۆک و قادسیەی کوێتی بەڕێوەچوو. یانەی دهۆک یارییەکەی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی یانەی قادسیەی کوێتی، شێخ فەهد تەلال فەهد سەباح، جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی قادسییە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئارین بارزانی، کوڕەکەی و دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک دەکات و ستایشی مامەڵەی ئاست بەرزی خەڵکی پارێزگای دهۆک دەکات.
زانیاریی زیاتر: جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی قادسییە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەو پێشوازییە نایاب و بەخشندەییەی لە شاندی یانەکەمان کرا، تەنیا لەسەر ئاستی فەرمی نەبوو، بەڵکو لەسەر ئاستی جەماوەریش بوو. خەڵکی دهۆک، بەگەنج و پیرەوە، هێمای میهرەبانی و نموونەی میوانداری و مامەڵەی ڕەوشت بەرزی بوون. ئەو مامەڵە و میواندارییە سەلمێنەری ئەوەیە لایەنی وەرزشی باشترین ڕێگایە بۆ لێک نزیککردنەوەی گەلان و چەسپاندنی پەیوەندی برایانەیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 43 خولەک لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی نەوت واژۆ کرا
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەکی ئەمریکی لەبارەی ئۆتیزم زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا