
دوکانێکی فرۆشتنی گۆشت
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە هۆکار و نیشانە و مەترسییەکانی پەتای تای خوێنبەربوون دەکات و هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان کە بەهیچ شێوەیەک لە مارکێتەکان گۆشتێک نەکڕن کە مۆری کوشتارگەی پێوە نەبێت.
وێنە گەورەکە: چەندین حاڵەت تووشبوون و مردن بە هۆی پەتای تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڵاوبوونەتەوە و دوێنێ پێنجشەممەش چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتاکە لە شاری کەرکووک ڕاگەیێنرا کە کەسێکیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە، وەزارەتەکانی تەندروستی و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانیان چڕتر کردووەتەوە بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە لە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: د. سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ چەند ڕێنماییەکی دەرکردووە و گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێکردووە کە مەبەست لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی زیاترە لەنێو هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بۆ خۆپارێزی لەو پەتایە بەهیچ شێوەیەک گۆشتێک لە مارکێتەکان نەکڕن کە مۆری کوشتارەگەکانی پێوەنەبێت.
قووڵتر: پەتای تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ڕێگەی گەنەوە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە هاوکات لە مرۆڤێکی تووشبووش بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگواسترێتەوە و سەختیی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکەش ئەوەیە کە هیچ ڤاکسینێکی نییە، بەپێی گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، سێ گرووپ مەترسیی زیاتری تووشبوون بە نەخۆشییەکەیان هەیە ئەوانیش ئاژەڵدارەکان، تەندروستکاران و ئافرەتانی ماڵەوەن، ئەوانە پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن لە کەسانی ئاسایی.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ چەند ڕێنماییەکی دەرکردووە و گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێکردووە کە مەبەست لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی زیاترە لەنێو هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی پزیشکانی پسپۆر نیشانەکانی پەتاکە بریتییە لە ئەوەی کە تووشبوو، تایەکی زۆر بەرزتر لە تای هەر پەتایەکی دیکە دەگرێت، هاوکات لە حاڵەتە توندەکان خوێنبەربوون ڕوودەدات، لە هەندێک لە حاڵەتەکاندا پەڵە لەسەر جەستە دروست دەبێت، هاوکات پشکنینێکی تایبەتمەند هەیە کە لە خوێنەوە دەکرێت و دەستنیشانی پەتاکە دەکات.
ئەمەش بزانە: پەتاکە بۆ %40ی تووشبووان کوشندەیە و ئەگەری مردن هەیە و نیشانەکانی لە کەسی تووشبوو لە 1 هەتا 14 ڕۆژ دەردەکەوێت، لە ئاژەڵدا هیچ نیشانەیەکی نییە بۆیە ناتواندرێت لە ئاژەڵان بە ئاسانی دەستنیشان بکرێت و ڤاکسینی بۆ مرۆڤ نییە.
چارەسەرەکان: بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە و لەناوبردنی ئەو گەنەیەی کە دەبێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە، لە هەرێمی کوردستان ساڵانە لە کۆتایی مانگی چوار دەست دەکرێت بە شووشتنی و پاککردنەوەی ئاژەڵان، هاوکات وەزارەتی تەندروستی داوا دەکات هاووڵاتیان هیچ گۆشتێک بەبێ مۆری گوشتارگان نەکڕن، هەروەها وەزارەتەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەبێت پشکنین بۆ هەر ئاژەڵێک بکرێت کە دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان و دەبێت بۆ ماوەیەک کەرەنتین بکرێت و دوای دڵنیابوونە ئینجا ڕێگە بە داخڵبوونیان بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






