
ئاڤا دیجیتاڵ
سەدان هاونیشتمانی لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر دژی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر خۆپێشاندان دەکەن.
بۆچی گرنگە: یەکێک لە ئامانجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەیە لەنێوان گەلان، بۆیە هاونیشتمانییان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەتەوە و دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو ڕێکخراوەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێرش و دەستدرێژییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئاگادار بکەنەوە، تاوەکو بتوانرێ ڕێگری لە هێرشە دووبارەبووەکانی سەر شارەکە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو بە مووشەک هێرشکرایە سەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت و ڕایگەیاند: 24 مووشەکیان هەڵداوە و 15ـی ئاراستەی هەولێر کراوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەدان هاونیشتمانییانی دانیشتووی هەولێر، دژی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان خۆپێشاندان دەکەن.
داواکاری: هاونیشتمانیان داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن هەڵوێستیان دژی ئەم مووشەکبارانە هەبێت و چیدیکە خەڵکی سیڤیل نەکرێتە ئامانج.
باکگراوند: شەوی ڕابردوو 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی دوورمەودا هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر، بەگوێرەی نوێترین ئامار پێنج هاونیشتمانیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندارن، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد