
نێرگەلە کێشان لە شوێنە گشتییەکان
ئاڤا نیوز
لە هەولێر هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکان دەستیپێکردووە، کە ببووە هۆکاری هەراسانکردنی خەڵکانێکی زۆر.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە نێرگەلەکێشان لە پارک و باخچە و شوێنە گشتییەکان لەلایەن گەنجانەوە، بووەتە دیاردە و خەڵکانێکی زۆر بەهۆیەوە بێزار ببوون و سیمایێکی ناشیرینی بە پارک و شوێنە گشتییەکان دابوو، بۆ بنبڕکردنی دیاردەکەش لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە دەستپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لیژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون لەسەر سکاڵای ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان دەستیان کردووە بە کۆکردنەوە و لەناوبردنی نێرگەلە کە لە شوێنە گشتییەکان دادەنران و ببووە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان و سیمای ناشیرینی نێو پارک و شوێنە گشتییەکان.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دووپاتی دەکاتەوە، هەڵمەتەکە لە سەرجەم پارک و باخچە و دوورگە ناوەندییەکانی شەقامە سەرەکییەکان و پشتێنە سەوزاییەکان بەردەوام دەبێت تا دیاردەکە بەتەواوی بنبڕ دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






