ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان چارەسەر پێشکەشی تووشبووانی نەخۆشییەک دەکرێت، چارەسەرەکەش بەخۆڕایی و لەڕێگەی پزیشکێکی کورد دەبێت کە لە سوید گەڕاوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پارکینسن نەخۆشییەکی دەمارییە، کەسانی بەتەمەن زیاتر تووشی دەبن و دەبێتە هۆی لەرزینی دەست و ڕەقبوونی بەشەکانی لەش. نەخۆشییەکە درێژخایەنە و تاوەکو ئێستا لە کوردستان چارەسەری نەبووە، ئەم هەنگاو گرنگە لە کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشییەکە چەند قۆناغێکی هەیە، لە سەرەتای نەخۆشییەکەدا هەندێک دەرمان هەن دەتوانن یارمەتی تووشبووان بدەن بۆ ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەمتر بکەنەوە، بەو ئامانجەی نەخۆشەکە بتوانێت دۆخی تەندروستی باشتر بێت.
لە وڵاتانی جیهانیش چارەسەری یەکجاری نەخۆشییەکە نییە و تەنها دۆخی نەخۆشەکە ڕادەگرن یان باشتری دەکەن. دەرمانەکە لە دەرەوە بەرهەمهێنراوە و لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهانیش هەرمان دەرمان بەکاردەهێنرێت.
خاڵی ئەرێنی: پڕۆفیسۆر د.بژار نەجاڕ، کە پزیشکێکی دەماری کوردە و یەکێکە لە شارەزاکانی جیهان لەم نەخۆشییەدا، بڕیاری داوە لەمەدوا ئەم دەرمانە لە کوردستان پێشکەش بکات، تا خەڵکی کوردستان بێبەش نەبن لەم دەرمانە وە بە ئاسانی دەستیان بکەوێت.
د. بژار لە سویدەوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و سبەی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر دادەنیشێت، بۆ دەستپێکرنی چارەسەری یەکەم نەخۆشەکانی هەولێر و ڕاهێنانی نەخۆشی دەرمانناسەکانی هەولێڕ بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ پشتگیری لە نەخۆشانەکانی کوردستان.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە بەخۆڕاییە و بێ بەرامبەر لە نەخۆشخانە حکومییەکان پێشکەش دەکرێت. دەرمانەکەش لەلایەن د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستییەوە پەسەند کراوە.
ئەمەش بزانە: سەرەتا چارەسەرەکە پێشکەشی یەک دوو نەخۆش لە هەولێر، نەخۆشێک لە زاخۆ و یەک نەخۆش لە دهۆک دەکرێت، دواتر پێشکەشی هەموو نەخۆشەکانی کوردستان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






