فایلی خەڵک؛ ڕێگای بەرزترین تاڤگەی کوردستان وێرانە و داوای قیڕتاوکردنی دەکرێت
- ژینگە
- 22 نیسان
ئاڤا نیوز
ڕێگای گەیشتن بە تاڤگەی کانی بەست وێرانە و دانیشتووانی ناوچەکەش داوای قیڕتاوکردنی ڕێگاکە دەکەن کە مەوداکەی سێ کیلۆمەترە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاڤگەی کانی بەست دەکەوێتە دەڤەری باڵەکایەتیی لە سنووری قەزای چۆمان، وێڕای خراپی ڕێگای گەیشتن بەو تاڤگەیە، ساڵانە سەدان گەشتیاری ناوخۆ و بیانیی لەهەر چوار وەرزەکە سەردانی ناوچەکە دەکەن، واتا ئەگەر ڕێگەکەی چاک بکرێت و هەموو ئوتومبێلێک پێیدا بڕوات ناوچەکە لەڕووی گەشتیارییەوە دەبووژێتەوە.
زانیاریی تایبەت: دانیشتووانی ناوچەکە داوایان لە ئاڤاکردووە دەنگیان بگەیێنیت و دەڵێن، "ئێمە 50 ماڵین بەڵێنی یەکەمیان بۆ جێبەجێ کردووین و کارەبامان بۆ هاتووە، ئێستا چاوەڕێین بەڵێنەکەی تریش جێبەجێ بکەن بە قیڕکردنی ڕێگەی گەیشتن بە تاڤگەکە کە مەوداکەی سێ کیلۆمەترە، جگە لەوەی سرووشتێکی دڵڕفینی هەیە و ناوچەیەکی گەشتیارییە، لەڕووی کشتوکاڵیشەوە ناوچەیەکی بە پیتە و سەرچاوەی داهاتی هاووڵاتیانی ناوچەکەیە.
لێدوانی فەرمی: خوسرەو سادق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و ڕێگەوبانی سۆران دەڵێت: پێویستە خەڵکی ناوچەکە داواکارییەک پێشکەشی ئێمە بکەن، ئێمەش دەستبەجێ دەرخستەی بۆ دەکەین و بەرزی دەکەینەوە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دارایی بۆ خەرجکردنی تێچووەکەی دەست بە پڕۆژەکە دەکەین.
ئەمەش بزانە: تاڤگەی کانی بەست بەرزترین تاڤگەی هەرێمی کوردستانە و بەپێی ڕێبەری شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەرزییەکەی 37 مەترە، بەهۆی بەرزییەکەی، وێنەی لەسەر دراوی 50 هەزار دیناری عێراقی دراوە و لە وەرزی بەهاردا سرووشتێکی ناوازە پیشان دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە





