ڕووسیا: ناردنی هێزی ئاشتیپارێزی ئەوروپا بۆ ئۆکراینا هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دەبێت
- جیهان
- 24 نیسان

سێرگی شۆیگۆ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت لە ئەگەری هەر هێرشێکی ڕۆژئاوا بۆ سەر خاکی ڕووسیا و ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکراینا، بە چەکی ئەتۆمی وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.
وێنە گەورەکە: بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە یەکلایکردنەوەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، مەترسییەکە هەمیشە ئەوروپا خۆی لێدەپارێزێت و ڕووسیاش بە ئەگەرێکی کراوەی دادەنێت بۆ بەرگریکردن لە خاک و سوپای وڵاتەکەی، لە دواین هەڵوێستی ڕووسیا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا و ناردنی سەربازی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئۆکراینا، سێرگی شۆیگۆ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات.
لێدوانی فەرمی: سێرگی شۆیگۆ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا پارێزگاری لە مافی خۆی دەکات وەک وڵاتێکی خاوەن چەکی ئەتۆم و لە ئەگەری هەر هێرشێکی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سەر خاکی ڕووسیا ئەوە وەڵاممان بە چەکی ئەتۆمی دەبێت، هەموارکردنەوەی پەیڕەو و باوەڕی ئەتۆمی ڕووسیا لە ساڵی ڕابردوودا ڕێگە بە سوپای ڕووسیا دەدات لە ئەگەری هێرشی دەرەکی بۆ سەر خاکی ڕووسیا و بیلاڕووسیا، بە چەکی ئەتۆمی بەرگری لە هەردوو وڵات بکەین.
زانیاریی زیاتر: سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایشیگەیاند، ناردنی هێزی " ئاشتی پارێز " بۆ خاکی ئۆکراینا لەلایەن بەریتانیا و ئەوروپاوە دەبێتە هۆی پێکدادانی سەربازی لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ناتۆ و ئەمەش ئاراستەکردنی جیهانە بۆ جەنگی جیهانی سێیەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی 11ی 2024 ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا واژۆی لەسەر هەمواری باوەڕی ئەتۆمی ڕووسیا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





