مەسرور بارزانی: سەرەڕای مێژوویەک لە سەرکوتکاری، بەڵام ئیرادەی کورد نەشکاوە
- کوردستان
- 24 نیسان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سەرەڕای ئەو هەموو سەرکوتکارییانەی کە لە مێژوودا بە سەر کورددا هاتووە، ڕۆح و ئیرادەی کوردی تێکنەشکاوە و کورد ڕزگاری بووە و ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕێگەی ڤیدیۆوە لە کۆنفرانسێکی زانکۆی یێڵی ئەمریکی تایبەت بە جینۆسایدی کورد وتەیەکی پێشکەش کرد ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بەڵگەیەکە لەسەر خۆڕاگری و هیوا. "ئێمە کۆمەڵگەیەکمان هەیە کە ڕێز لە ئازادی، پێکەوەژیان و شکۆمەندی دەگرێت و هەرێمەکەمان هەر پەناگەیەک دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە لە تووندوتیژی و سەرکوتکاری هەڵدێن."
- مەسرور بارزانی باسی لە خۆڕاگریی گەلی کورد لە بەرامبەر دژوارییەکان کرد و هاوکات داوای دادپەروەری و بەرپرسیارێتی بۆ عێراق و سەرجەمی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد. ئەو گوتی، "ئەو وانەیەی کە لە جینۆسایدی کوردەوە فێری دەبین ئەوەیە کە دەبێت هەر کاتێک نادادییەکمان بینی بێینە دەنگ، تەنانەت ئەگەر ئەوە سەختیش بێت، چونکە بێدەنگی تێوەگلانە لە تاوان."
- جینۆسایدی دژ بە گەلی کورد تەنیا ڕووداوێک نەبووە کە جارێک ڕوویدا بێت، بەڵکو پڕۆسەیەکی دوور و درێژ بووە کە لە ناوەڕاستی 1970ـکانەوە تا 1991 لەلایەن ڕژێمی بەعس لە دژی گەلی کورد ئەنجام دراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنفرانسی 'مێژوو و میراتی جینۆسایدی کورد' لەلایەن سەنتەری کۆنفرانسی گریینبێرگ لە زانکۆی یێڵ ڕێکخرا بوو و ڕۆژی 24-4-2025 ئەنجام درا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت