ئاڤا نیوز
لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو حکومەتی عێراق لەبەرامبەر تۆمارکردنی گۆڵێک بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە شاری هەولێر پارچەیەک زەوی بە یاریزانێکی هەڵبژاردەکە دەدات، دوای زیاتر لە 40 ساڵ کێشە بۆ خانەوادەیەک دروست دەبێت.
وێنە گەورەکە: پۆلیس لە گەڕەکی دۆلاراوەی هەولێر چوونەتە ماڵێک و بە خاوەن ماڵەکەیان وتووە دەبێت ئەم خانووەی تێیدان چۆڵی بکەن، چونکە خاوەنەکەی کەسێکی دیکەیە.
زانیاریی تایبەت: ڕزگار کۆچەر بەدواداچوونی بۆ کێشەی نەرمین محەممەد کردووە کە ئێستا لەناو ئەو خانووە نیشتەجێیە و کێشەی لەسەرە، لەلایەن پۆلیسەوە داوای لێکراوە خانووەکە چۆڵ بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشەی ئەم خانووە بۆ زیاتر لە 30 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەی لە ساڵی هەشتاکان یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق باسل گۆرگیس گۆڵێک بۆ عێراق تۆمار دەکات، حکومەتی ئەو کاتەی عێراق بڕیار دەدات پارچەیەک زەوی 200 مەتری لە گەڕەکی دۆلاراوەی هەولێری پێ بدات، لەبەرئەوەی ئەو یاریزانە خەڵکی عەنکاوە بووە.
ئەمەش بزانە: دوای ڕاپەڕین باسل گۆرگیس ڕوودەکاتە کەنەدا، بەڵام گوایە بە وەکالەتی مامی پارچە زەوییەکەی فرۆشتووە، دواتر کڕین و فرۆشتنی زیاتری پێوە دەکرێ و چوار دەست دەکات.
زانیاریی زیاتر: نەرمین محەممەد ساڵی نەوەدەکان خانووەکە بە 174 هەزار دیناری سویسری دەکڕێت. تا ئەم چەند ساڵە، کەس بیری لەوە نەدەکردەوە کە ئەم زەوییە کێشەی بە دواوەیە.
پێدراوە ڕاستییەکان: لەم یەک دوو ساڵە باسل گۆرگیس لە کەنەداوە دەگەڕێتەوە و دەڵێت: نە من و نە مامیشم ئەو زەوییەمان نەفرۆشتووە، دوای چەندین جار هاتووچۆی دادگا و دانیشتنی دادگا دەکات لەسەر ئەو کەیسە، دواجار دادگا لە بەرژەوەندی باسل گۆرگیس بڕیار دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





