ئەعرەجی: سەرۆک بارزانی ڕایسپاردم بۆ پشکنینی هەر شوێنێک کە گومانی بوونی مۆسادی لێ دەکرێت
- کوردستان
- 2024-03-13

دار و پەردووی ڕووخاوی ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاشکرای دەکات دوای بۆردوومانکەی ئێران بۆ سەر هەولێر سەرۆک بارزانی ڕایسپاردووە بۆ پشکنینی هەر شوێنێک کە گومانی بوونی مۆسادی لێ دەکرێت.
بۆچی گرنگە: پاساوی ئێران بۆ بۆردوومانکردنی هەولێر "بوونی بارەگای مۆساد" بوو؛ ڕاسپاردنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا تەلەڤزیۆنیدا سەبارەت بە بۆردوومانەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر ئەمانەی گوت:
• ئەو میوانەی لە ماڵی پیشڕەو دزەیی بوو و بە مووشەکبارانی ئێران گیانی لەدەست دا هاوڵاتییەکی مەسیحی عێراقی بوو.
• سەرۆک بارزانی ڕایسپاردم بە پشکنینی هەر شوێنێک لە هەرێمی کوردستان کە گومانی بوونی مۆسادی لێ دەکرێت.
• ئێرانییەکان لەسەر بارەگا چۆڵکراوەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەگەڵ کردین.
• ئێرانییەکان زانیارییان پێداین کە کەسایەتیە ئۆپۆزسیۆنەکانی تاران پاسپۆرتی عێراقییان هەیە.
• ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە بۆردوومانەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر پێشکەشی سوودانی کرا.
• هەماهەنگیی باڵامان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
وێنە گەورەکە: درەنگانی شەوی 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر ماڵی گەورە سەرمایەدارێکی شاری هەولێر، بەهۆیەوە پێشڕەو دزەیی، ژینا کچە تەمەن 11 مانگەکەی، سەرمایەدارێکی هاوڕێی و کارگوزارێکی فلیپینی گیانیان لەدەست دا؛ شەش کەسی دیکەش بریندار بوون کە ئەندامانی خێزانەکەی و کارگوزارەکانی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





