ئاڤا نیوز
گەنجێکی کورد لەڕێگەی چوونی بۆ ئەوروپا بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەوە لە ئاوەکانی ئیتاڵیا دەخنکێت، بەڵام دوای 11 مانگ هەواڵی مردنی دەگاتە خانەوادەکەی.
چیرۆکی سەرەکی: هەردی کارۆخ ئیسماعیل، خەڵکی ناحیەی سەرکەپکانی ڕانیەیە و لەدایکبووی ساڵی 2008ـە، واتە تەمەنی 17 ساڵە. ساڵێک پێش ئێستا بەقاچاخ چووە بۆ ئەوروپا، بەڵام بەر لە گەیشتنی لە شەوی 17ی4ی2024 لەئاوەکانی ئیتاڵیا بەلەمەکەیان نوقم دەبێت و دەخنکێت. دواتر پۆلیسی ئیتاڵیا تەرمەکەی دەدۆزنەوە و هەر لە ئیتاڵیا بەخاکی دەسپێرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەسوکاری هەردی دوای 11مانگ بە ڕووداوی مردنی کوڕەکەیان دەزانن. دوای ئەوە باوکی سەردانی ئیتاڵیا دەکات، حەوت ڕۆژ گەڕان گۆڕی کورەکەی دەدۆزێتەوە. هاوکات کەسوکارەکەی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، هاوکارییان بکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی کوڕەکەیان، بۆئەوەی لە زێدی خۆیان بە خاکی بسپێرن.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان حەمەساڵح، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئاگاداری ئەو بابەتەین و لەگەڵ باوكی هەردی لەسەر هێڵین، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر بدات.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






