
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی 20ی ئەم مانگەیان لەگەڵ شاندی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بێ ئەنجام بووە و نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، داواش دەکات هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان چڕبکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممەی ڕابردوو شاندی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری نەوت لە هەولێر کۆبوونەوە و باسیان لە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و داواکاریی کۆمپانیاکانی نەوت کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی ئەپیکۆر لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ئامادەن بۆ دەستبەجێ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، بەڵام پێشوەخت دەبێت دڵنییان پێبدرێت کە پارەی کۆمپانیاکان بە گوێرەی ڕێککەوتنەکان دەدرێت و قەرزەکانیشیان پێ دەدرێتەوە.
بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوەکەی ئەپیکۆر:
- بەردەوام جەخت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، بەڵام هەماهەنگی لەوبوارەدا سنوردارو بێ بەرهەم بووە، لەنەبوونی بەرەوپێشچوون لەو بوارەدا نیگەرانین.
- هەرکاتێک دڵنیایی بدرێت کە پارەی کۆمپانیاکان دەدرێت و قەرزەکانیان دەدرێتەوە، ئامادەین دەستبەجێ هەناردەی نەوت دەستپێبکەینەوە.
- هەر ڕێککەوتنێک بکرێت پێویستە لەسەر بنەمای ئەو شێوازیی ڕاوێژکارییە نێودەوڵەتییە بێت کە لە یاسای بودجەدا هاتووە و گرێبەستە نەوتییەکانیش لەخۆبگرێت.
- بۆ چارەسەری کێشەکان چەندینجار پێشنیازمان کردووە، بەڵام پەسەند نەکراون بەوهۆیەش هیچ پێشکەوتنێک لە گفتوگۆکان بەدینەهاتووە، هەماهەنگیش لەم بارەیەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق بێ ئەنجام بووە.
- لەهەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوام دەبین، داواش دەکەین هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش چڕبکرێنەوە.
ئەمەش بزانە: 16ی نیسان حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە لە هەمواری یاسای بودجەدا بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی کوردستان 16 دۆلار دیاریکراوە و یاساکەش بۆ حکومەت پابەندکارە، بەڵام بۆ دڵنیایی زیاتریش بە کۆمپانیاکانی نەوت کە لەکوردستان کاردەکەن، وەزیری دارایی فیدڕاڵ نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستە کردوون و تیایدا "بەڵێنی" داوە کە شایستە داراییەکانیان خەرج دەکرێت و نافەوتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 13 خولەک لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
13 خولەک لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی چاپی پاسپۆرت لە هەولێر چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لێخۆشبوونی دارایی بۆ هاووڵاتیانی سووری دەردەکرێت