
گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا بەردەوامن. برایەکی ئاڤێستا دوای گەڕانەوەی لە ئەوروپاوە بۆ کوردستان و ڕاوێژکردن بە کۆمپانیایەکی نەمساوی، داوای لێبووردن لە تیمەکانی بەرگرسی شارستانی دەکات کە بە کەمتەرخەم تۆمەتباری کردبوون، بەرگری شارستانیش پێشبینی دەکات لە ئایندەیەکی نزیک ڕووباری مێرگەسۆر تەرمەکەی فڕێبداتە دەرەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 22 ڕۆژ پێش ئێستا ئاڤێستا بەرزنجی تەمەن 27 ساڵ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر کەوتە نێو ڕووبارە و تاوەکو ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا برایەکی ئاڤێستا لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە و سەردانی دەڤەری مێرگەسۆر دەکات، گلەیی لە تیمەکانی بەرگری شارستانی دەکات، دواتر دەست دەکات بە گرتنی وێنە و ڤیدیۆ و دیمەنی ڕووبارەکە، دواتر دەینێرێت بۆ کۆمپانیایەکە بۆ ئەوەی ئامێرێکی پێبڵێن بۆ دۆزینەوەی تەرمی خوشکەکەی.
زانیاریی زیاتر: براکەی ئاڤێستا پێشتر وەکو وەرگێڕ لەو کاری کردووە، کۆمپانیاکە دوای دیراسەکردنی دیمەنەکان، وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، هیچ ئامێرێک نییە بۆ دۆزینەوەی تەرم لەو ڕووبارەی تۆ وێنە و ڤیدیۆکانت ناردووە، جگە لەو شێوە گەڕانە و پشکنینەی کارمەندانی بەرگری شارستانی نەبێت کە دەیکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئاڤای وت، ئەو برایەی ئاڤێستا، دوای ئەوەی وەڵامی لە کۆمپانیاکە وەرگرت و دڵنیا بوو لە کارەکانی کارمەندەکانمان، داوای لێبوردنی لە بەرگری شارستانی سۆران کرد، لەو گلەیی و گومانەی پێشتر هەیبوو، دەقی وەڵامەکەی پێ نیشانداین، وتی ئەوەی ئێوە دەیکەن هیچی کەمتر نییە لەو کارانەی لە ئەورووپا دەکرێت بۆ دۆزینەوەی تەرم.
بەگوتەی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، گەڕان و پشکنین بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا، بەڵام ئێستا ئاوەکە زیادی کردووە و لێڵی ئاوەکە زۆرتر بووە، بەپێی پێشبینی ئەوان لە هەفتەی داهاتووەوە کاتیەتی ڕووبار تەرمەکە فڕێبداتە دەرەوە، هەرچەندە تەرم هەبووە گەیشتووەتە دوو مانگ ئینجا ئاو فڕێی داوە، چونکە ئاوەکە زۆر ساردە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






