ئاڤا نیوز
پەیجێك لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەناوی هەلی كار و دۆزینەوەی كار فێڵ لە خەڵك دەكات و بەپێی بەدواداچوونەكانی ئاڤا تا ئێستا پارەی لە چەندین كەس خواردووە.
فێڵەكە چۆنە؟
ئەو پەیجە داوا لە هەموو ئەوكەسانە دەكات كە بەدوای دۆزینەوەی كار دەگەڕێن، پێیان دەڵێت دەبێت خۆت لە وێبسایتێك تۆماربكەیت تا بتوانیت فۆڕمێكی ئۆنلاین پڕبكەیتەوە، بۆ ئەوەش دەبێت سەرەتا بڕی 48 هەزار دینار بدەیت و بەشێوەی ئۆنلاین بە كارتی كۆڕەك و ئاسیا یاخود فاست پەی پارەكەیان بۆ بنێریت، هەر كە بەكارهێنەرەكە خۆی تۆماركرد، هەم پارەكە دەبەن هەمیش ئیمەیڵ و زانیاریی كەسی كەسەكە دەكەوێتە ژێر دەستیان.
وێنە گەورەکە: ئەو باندە ساختەكارییە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك، ئینستاگرام، تیك تۆك و تیلیگرام هەزاران فۆڵۆوەرزیان هەیە و بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا تاكو ئێستا فێلیان لە چەندین كەس كردووە، نە ئیشیان بۆ دۆزیونەتەوە و نە پارەكەشیان بۆ گەڕاندوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەقیب كارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەركەسێك لەلایەن ئەوجۆرە كەسانە فێڵیان لێ كرابێت، با سكاڵا تۆماربكات و ئێمەش بەزووترین كات بەدواداچوون بۆ كەیسەكە دەكەین و تۆمەتباران دەدۆزینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ڕابردوودا ئاڤا چەندین كەیسی هاوشێوەی باسكرد و خەڵكی لە فرت و فێڵی ئەمجۆرە كەسانە ئاگادار كردەوە، "بۆیە دووپاتی دەكەینەوە، تكایە بەمجۆرە پەیج و ئەكاونتە ساختانە هەڵمەخەڵەتێن و بەهیچ جۆرێك پارەیان بۆ نەنێرن بەناوی دۆزینەوەی كار".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت