پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتییان دەخاتە بەردەست

شەیری بکە لە:
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتییان دەخاتە بەردەست

گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری کە بە پڕۆژەی ڕووناکی ناسراوە، ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی کردووەتەوە بەناونیشانی Runaki.gov.krd کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز لەخۆدەگرێت و هاووڵاتیان دەتوانن، لەوێوە نرخی ئەو بڕە کارەبایەی بەکاریانهێناوە بیزانن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی وێبسایتی پڕۆژەی ڕووناکی بریتی دەبێت لە:

بژمێر: بەمزووانە تایبەتمەندی بژمێر بەردەست دەبێت بۆ هاووڵاتیان کە تییایدا دەتوانن پسوولەی کارەبایان بخەمڵێنن بەپێی ڕێژەی بەکارهێنانیان، نرخی بەکارهێنانیان راستەوخۆ بزانن.

تۆمارکردن: هاووڵاتیان دەتوانن خۆیان تۆماربکەن لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ ئەوەی ئاگاداربکرێنەوە لە ڕێژەی بەکارهێنان و پسوولەی کارەبا.

نەخشە: بەکارهێنەران دەتوانن ئاگاداری دواین پێشهات و سەرکەوتنەکانی پڕۆژەی ڕووناکی ببن و بزانن کام ناوچە و گەڕەک تاوەکو ئێستا کارەبای 24 کاتژمێرییان پێگەیشتووە.

بەکارهێنانی بەرپرسیارانە: هاوڵاتی دەتوانێت لەڕێگای ئەم بەشەوە پێشنیاز و ئامۆژگاری لەسەر چۆنیەتی کەمکردنەوە و بەکارهێنانی بەرپرسیارانە کارەبا بزانێت.

پرسیارە دووبارەبووەکان: وەڵامی گرنگترین پرسیارە دووبارەبووەکان دەربارەی پڕۆژەی ڕووناکی لەم بەشەدا بەردەست دەبن بۆ هاوڵاتیان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵپەڕەکە ئێستا کارا کراوە و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بکەن، لەکاتی دروستبوونی کێشە و کەموکوڕیش دەتوانن، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 1992ـەوە بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: