ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون لەبارەی ڕێگرییەکانی بازگەکانی عێراق لە کاسبکارانی کورد بۆ هێنانی شتومەک بۆ مەخموور دەکات، بە گوتەی بەرپرسێکی باڵاش، "کێشەکە سیاسیە و حکومەتی عێراق نایەوێ چارەسەری بکات".
وێنە گەورەکە: کاسبکارانی قەزای مەخموور لەلایەن بازگەکانی سەر بە حکومەتی عێراق لە شارۆچکەکەوە ڕێگەیان پێنادرێت کەلوپەل و پێداویستییە سەرەکیەکان لە پارێزگای هەولێرەوە هاوردەی مەخمور بکەن، تەنها بەیەک مەرجیش ڕێگە دەدرێت کەلوپەل هاوردەی مەخموور بکەن؛ ئەویش پێدانی پارەیە بە بازگەکان.
قوڵتر: سەرەڕای ڕێگریکردن لە کاسبکارانی کورد لەلایەن بازگەکانی حکومەتی عێڕاق، وەرگرتنی سەرانەش یەکێکی دیکەیە لە پیشەی سەربازە عێڕاقییەکان بۆ پەڕاندنەوەی ئەو کەلوپەلانەی کاسبکارانی کورد بۆ مەخمور هاوردەی دەکەن، ئەگەر بێت و هەر کەسێکیش ئەو پارەی لێی داوا دەکرێت، نەیدات، دەبێت بە ناچاری ڕێگایەکی دوورتر ببڕێت تاوەکو لە هەولێرەوە دەگاتە مەخمور.
لێدوانی فەرمی: فەهمی بوڕهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەڵێت: کێشەکانی مەخموور و تەواوی ناوچەکە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سیاسییە و حکومەتی عێڕاق نیازی چارەسەرکردنیانی نییە.
ئەمەش بزانە: شارۆچکەی مەخموور سەر بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە، لە ڕووی جوگرافییەوە بەدووری 65 کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری هەولێر، ڕێژەی دانیشتووانی سەنتەری قەزاکە و 31 گوندی دەورووبەریشی نزیکەی لە 55 هەزار کورد و عەرەب پێکدێت، زۆرینەشیان کوردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت