فایلی خەڵک؛ قوتابیانی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری نیگەرانن
- کوردستان
- 29 نیسان
ئاڤا نیوز
بەشێكی ژوورەکانی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت سیستەمی فێنککەرەوەیان لەکارکەتوون و قوتابییەکان لەتاو گەرما لە باخ و چیمەنی بەشەناوخۆییەکەدا دەخەون.
وێنە گەورەکە: قوتابیانی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت، بەهۆی کارنەکردنی سیستەمی سارکەرەوە شەوان لەناو باخچەی بەشەناوخۆییەکە دەخەون و وانەکانیان دەخوێنن، بەڵام بەهۆی هەبوونی مێش و مەگەز ناتوانن بخەون و نیگەرانن لەو دۆخە، چەندینجار سەردانی بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییان کردووە، بەڵام تائێستا کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، وتەبێژی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەددین، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "کێشەی سارکەرەوەکان تەکنیکییە و بەزووترین کات چارەسەری دەکەین.
- "ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما پێویستە خزمەتگوازی و چاککردنەوە بۆ سەرجەم سارکەرەوەکان بکرێت، بەشەناوخۆییەکەش گەورەیە بە ڕۆژێک کارەکانی تەواو نابێت، بۆیە قوتابیان دڵنیا دەکەینەوە لەم هەفتەیە چارەسەری تەواوی سیستمی ساردکەرەوەکان دەکەین".
- مانگانە بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ کڕینی گازی سیستمی فێننکەرەوەکان تەرخان دەکرێت، هاوکات بۆ سیانەی بەشەناوەخۆییەکان بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان دەکرێت و لەلایەن تیمەکانی تەکنیکی زانکۆی سەڵاحەددین بەردەوام سیانە دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەشەناوەخۆییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین نزیکەی پێنج هەزار قوتابی نیشتەجێن و هەموو هەولێک بۆ خزمەتکردنیان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






