پسپۆڕێکی ژینگەیی بۆ عێراقییەکان: خۆتان بۆ گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن ئامادە بکەن
- ژینگە
- 30 نیسان

پیاوێکی بەتەمەن لە یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا لە گەرمایەکی تاقەتپڕوکێندا خۆی فێنک دەکاتەوە
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی ژینگەیی دەڵێت، ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش پلەکانی گەرما لە عێراق 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت، ئەوەش مانای وایە خەڵک دەبێت خۆی بۆ شەپۆلی گەرمای تاقەتپڕوکێن ئامادە بکات، بۆ چارەسەری ئەو کێشەیەش چەند پێشنیازێک دەخاتەڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی جیهان کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە، زیادبوونی ڕووبەری بەبیابانبوون و شەپۆلەکانی خۆڵبارینیش دەرئەنجامی گۆڕانکارییەکانن.
لێدوانی فەرمی: د.قوسەی فازڵ، پسپۆڕی نێودەوڵەتی تایبەت بە ژینگە لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، وەک دەرئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا لە ساڵانی داهاتوودا پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، بۆیە دەبێت لەگەڵ ئەم دۆخەدا خۆگونجاندن بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی ئەو پسپۆڕە، باشترین شێوازی خۆگونجاندن ئەوەیە لەکاتی دروستکردنی ماڵەکاندا و بەتایبەتیش لەو بەشەی زۆرترین کات خۆری لێدەدات، دوو ڕیز دیوار بەرزبکرێتەوە و نێوانیان بە ماددەی دژەی گواستنەوەی گەرمی پڕبکرێتەوە، ئەم شێوازەش پلەی گەرمی ماڵەکان دادەبەزێنێت و بەکارهێنانی کارەباش کەمتر دەکاتەوە.
ئەمەش بزانە: لە عێراق پلەکانی گەرما بەخێرایی بەرزدەبنەوە و لە جیهانیشدا ئەم بابەتە مەترسیی دروستکردووە، بۆیە داوا لە حکومەتەکان، کەرتی تایبەت و کۆمەڵگاکان کراوە زیاتر پشت بە وزەی نوێ و چارەسەری بیرۆکەی بەردەوام و دۆستی ژینگە ببەستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول