بەریتانیا بە هاوکاریی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر حووسییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 نیسان

پێگەیەکی چەکدارانی حووسییەکانی یەمەن لە سەنعای یەمەن دوای بۆردومانی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای بەریتانیا
ئاڤا نیوز
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن، بۆ یەکەمجار سوپای بەریتانیا لەگەڵ ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئەو گرووپە.
چیڕۆکی سەرەکی: لە 15-3-2025ـەوە ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر پێگەی حووسییەکان دەستپێکردووە، سوپای بەریتانیاش بۆ یەکەمجار بەشداری لە ئۆپەراسیۆنێکی دژی حووسییەکان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند: ئەو ناوچەی کە هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر دەکەوێتە باشووری شاری سەنعا کە کۆمەڵێک باڵەخانە بووە کە حوسییەکان بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاریان دەهێنا بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.
لەلایەکی دیکەوە: جۆن هیلی، وەزیری بەرگری بەریتانیا گوتی: ئەم هێرشە لە وەڵامی هەڕەشە بەردەوامەکانی حووسییەکانە بۆ هێرشکردنە سەر کەستیوانەکانمان کە بووەتە هۆی دابەزینی 55%ی بازرگانی لە دەریای سوورەوە زیانی ملیارەها دۆلارمان پێکەوتووە.
باکگراوند: لە سەرەتایی دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، وەک پاڵپشتیێک حووسییەکانی هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا وەک خۆیان دەڵێن، ئەو وڵاتانە هاوکاری ئیسرائیل دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزشکیان: ئەگەر باران نەبارێت، دەبێت لەبەر بێئاوی تاران چۆڵ بکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






