
دوو کرێکاری بیانی لە هەولێر کە سەرقاڵی کارکردنن
ئاڤا نیوز
بەپێی بڕیارێکی نوێی وەزارەتی کاری عێراق، لەمەودوا ڕێگە نادرێت کرێکارانی پێنج وڵاتی جیهان لە عێراق کار بکەن، لە هەرێمی کوردستانیش تاوتوێی بڕیارەکە دەکرێت و لیژنەی بۆ پێکهێنراوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق کاردەکەن و بەشێکی کەمیان بە فەرمی تۆمارکراون و مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، ئێستا بەپێی بڕیاری وەزارەتی کاری عێراق، لەمەودوا ڕێگری لە هاتنەناوەوەی كرێكارانی پێنج وڵاتی جیهان بۆ ناوخۆی عێراق دەکرێت کە پێکدێن لە وڵاتەکانی، سووریا، ئێندۆنیزیا، پاكستان، بەنگلادیش و فلیپین.
لێدوانی فەرمی: د. ناجی عەلی، بەڕێوەبەری بەكارخستن لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە ئاڤای گوت، "لیژنەیەکی باڵامان هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر قەدەغەکردنی هاتنی کرێکاری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان، لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی عێراقیش لە هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەو لیژنەیەدا یەکلایی دەکەینەوە کە ئێمە چۆن مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکەدا دەکەین."
لەلایەکی دیکەوە: بە بڕیاری ژمارە 172ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەر کۆمپانیایەکی ناوخۆیی، یان بیانی لە هەرێمی کوردستان کار بکات و بیەوێت کرێکاری بیانی بهێنێت، دەبێت 75٪ـی کرێکارەکانی خەڵکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بن و بۆی هەیە تەنیا 25٪ـی کرێکارەکانی بیانی بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت