ئاڤا نیوز
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو قەیرانی نوێ سەریانهەڵداوە، یەکێکیان کەمی شیری وشکی منداڵانە لە کەنگاوەر؛ ئەوی دیکەش داخستنی بەشێک لە نانەواخانەکانی شاری سنەیە بەهۆی زۆری خەرجییەوە.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بەهۆی سەپاندنی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بەسەر ئێران، خەڵکی وڵاتەکە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدا دەژین؛ بەجۆرێک نرخی شتومەک و پێداویستییە سەرەتاییەکان گەیشتووەتە ئاستێک کە لە توانای بەشێکی زۆری خەڵکدا نەماوە. ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پشکی شێری لە دۆخە سەختە تاقەتپڕوکێنە ئابوورییەکەی ئێران بەرکەوتووە.
چی ڕوودەدات: تازەترین قەیران کە بەرۆکی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووە، قەیرانی کەمی شیری وشکی منداڵانە لە شاری کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشان. بەجۆرێک هەندێک جار خەڵکی کەنگاوەر بۆ دەستخستنی شیر ڕوودەکەنە شارۆچکەکانی دراوسێ.
زانیاریی زیاتر: هاوکات بەشێکی دیکەی خەڵکی بۆ دەستخستی شیری منداڵان ڕوودەکەنە دەرمانخانەکان، بەڵام لەوێ نرخەکەی بەجۆرێک گرانە کەم خێزان هەیە توانای هەبێت بیکڕێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت؛ دایک و باوکان قوتوی شیریان ناو لێناوە "قوتوی هیوا". ئەوان بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەستن، نەک بۆ چوون بۆ کار، بەڵکو بۆ گەڕان بەدوای شیر لە دەرمانخانەکاندا.
لەلایەکی دیکە؛ هەر قەیرانی کەمی شیر نییە، ئێستا بەهۆی زۆری خەرجییەوە بەشێکی نانەواخانەکانی سنە دووکانەکانیان داخستووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نانەواخانەکان دەڵێن، ئەو ئاردەی پێمان دەدەن کەمە، یان دەبێت گونکی نانەکە بچووک بکەینەوە، یان نانەواخانەکانمان دابخەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا 17 نانەوا دوکانەکانیان داخستوون، هەندێکیش سەندیکا دایخستوون، لەبەر ئەوەی نانیان گران کردووە و گونکی هەویریان بچووک کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





