ئاڤا زانیاری لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن بە گۆشتی ئەو ئاژەڵە کێوییانەی ڕاوکراون دەخاتە ڕوو
- کوردستان
- 30 نیسان

ژمارەیەک ئاژەڵی کێوی لە کوردستان
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە گۆشتی ئەو ئاژەڵە کێوییانە ڕاوکراون و دەکەونە بەردەستی پۆلیسی دارستان و ژینگە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، 'گۆشتەکەی بۆ فرۆشتن دەخرێتە مەزادەوە'.
چیرۆکی سەرەکی: خەڵکێکی زۆر پرسیار لەبارەی گۆشتی ئەو ئاژەڵ و باڵندە کێوی و ماسییە ڕاوکراوانە دەکەن کە دەست تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەکەون، دەپرسن ئایا ئەم گۆشتە خۆیان دەیخۆن یان دەیفرۆشن و پارەکەی دەبەن، یان چی لێ دەکەن؟، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمبارەیەوە کرد.
لێدوانی سەرەکی: عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەگەر ماسی و کەڵە کێوی و باڵندەی کێوی بە زیندوویی کەوتنە دەستی تیمەکانمان ئەوا ئازاد دەکرێن.
- ئەگەر ئاژەڵەکە یان باڵندە و ماسیەکە برینداربن و بەکەڵکی خواردن بێن، ئەوا دەکرێن بە دۆسیە و دەبرێنە پێشی دادوەر، دواجار دادوەر بڕیار دەدات و لە ڕێی لیژنەیەکەوە دەسەلمێنرێت کە گۆشتەکەیان بەکەڵکی خواردن دێت، بۆیە هەر لەلایەن لیژنەکەوە دەخرێتە مەزادەوە و گۆشەکە لەو سنوورەی ڕاوکراوە دەفرۆشرێت.
- داهاتی گۆشتی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ماسی و ئەو کەلوپەلانەش لە کاتی ڕاوکردندا دەستیان بەسەردا دەگیرێت، بە پسولەی فەرمی دەگەڕێنرێتەوە بۆ حکومەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی جۆر و شێوازی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، سزای سەرپێچیکار لەلایەن دادوەرەوە دیاری دەکرێت، هەروەها سزاکانیش بەندکردن و پێبژاردن دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






