ئاڤا نیوز
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەژێر دەستی داعش ڕزگاری دەبێت و دەگەرێتەوە نێو خانەوادەکەی.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 2014 چەکدارانی ڕێکخراوی داعش، دیار عەلی ڕەبۆ و هەشت كەسی دیكەی خانەوادەكەی كە باوک و دایک و خوشک و برای بوون، کاتێک تەمەنی 11 بۆ 12 ساڵ بووە، لەلایەن داعشەوە لە شنگال دەڕفێنرێن، دەگوازرێنەوە بۆ تەلەعفەر و پاشانیش مووسڵ.
دواتر کاتێک دیار گەورە بووە، بە زۆرەملێ دەكرێت بە چەكداری داعش و دەخرێتە نێو ڕاهێنانی سەربازییەوە و دەیبەن بۆ سووریا، دوای ئەوەی بە زۆرەملێ بەشداریی پێدەكرێت لە شەڕی سەخت، قاچ و چاوێكی لەدەست دەدات.
دوای چەند ساڵێك مامێكی دیار كە ناوی جیهان شنگالییە كاتێك دەزانێت دیار لەژیاندا ماوە بە پارە و واستە و دیار ڕزگار دەكات.
لێدوانی فەرمی: دیار باسی چیرۆكەكەی خۆی بۆ ئاڤا میدیا دەكات و دەڵێت، چەندین جار هەوڵم دەدا هەڵبێم و خۆم ڕزگاربكەم، بەڵام هەموو جارێك دەگیرامەوە و ئەشكەنجەیەكی زۆریان دەدام، سێ ساڵ لەنێو داعش ماومەتەوە و بردرابووم بۆ دێرەزوور و دواجار لە منبج بووم پێش ئەوەی ڕزگار بكرێم، ئەوە بۆ دە مانگ دەبێت ڕزگاری بووە و لە كۆمەڵگەی شاریایە.
دەشڵێت، هەموو ساتەکانی ژیانی ئەو چەند ساڵەم لەپێش چاوە و لەبیركردنی ئەستەمە، زۆر ترسم لە كامێرایە، چونكە كاتێک لە زیندان بووم كامێرایان دەهێنایە ژوورێ و لەبەر چاوی كامێرا ئەشكەنجە دەدرام.
هەر بەو هۆیەوە ئێستا دیار زۆر كامێرا دەترسێ، كاتێك كامێرامان بردە بەردەمی زۆر ترسا و دەستی كرد بە گریان و گوتی هەموویم هاتەوە بەرچاو.
لە لایەکی دیکەوە: بەپێی گوتەی مامی دیار، لەبەرامبەر ئازاد كردنی برازاكەی 15 هەزار دۆلاری داوە، تاوەكوو ئێستا دوو برا و دوو خوشك لەو خانەوادەیە رزگاریان بووە، ڕووفاتی باوكی دۆزراوەتەوە و تاوەکو ئێستاش چارەنووسی دایکی و خوشكێكی نادیارە.
قسەی كۆتایی مامی دیار ئەوەیە دەڵێ ئامادە چەندم خەرج كردووە بۆ ڕزگاركردنی برازاكەم چەند هێندەی دیكەش خەرج بكەم بۆ ئەوەی قاچی و چاوی دیار چاك بێتەوە و لە دۆخە ناخۆشەی ئێستای دەربچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە