
ژمارەیەک چەکداری هێزەکانی حکومەتی سووریا
ئاڤا نیوز
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، گرژیی و پێکدادانەکانی پارێزگای ریفی دیمەشق جێگەی نیگەرانییە و پێویستە ڕابگیرێن، داواش لە حکومەتی سووریا دەکات ڕێگریی بکات لە کوشتنی خەڵک لەسەر بنەمای مەزهەبی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری جەرمانا و ئەشرەفییە سحنایا لە پارێزگای ریفی دیمەشق دیمەنی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مەزهەبی وەرگرتووە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان گرووپە چەکدارەکانی دروز و هێزەکانی حکومەتیش، 16 ئەندامی هێزەکانی حکومەت و دەیان کەسی دیکەش لە ئەندامانی گرووپەکان و خەڵکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەی ڕووداوەکانی سێ ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای ریفی دیمەشق ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات "دۆخەکە هێوربکەنەوە و حکومەتی دیمەشقیش دەستوەردان بکات تا ڕووداوەکانی هاوشێوەی کەناراوەکانی سووریا لە کوژرانی خەڵک لەسەر بنەمای مەزهەبی دووبارە نەبێتەوە.
- دەبێت چارەسەری ئەو هۆکارانە بکرێت کە بوونەتەهۆی سەرهەڵدانی گرژییەکان، سیستمێکی دیموکراسیی و فرەییش دروستبکرێت بەبەشداریی هەمووان.
- گفتوگۆ بکرێت بۆ چارەسەری کێشەکان و چارەسەری سەربازی بە هەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە.
- ئێستا سووریا لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە دەستوور و حکومەتێک هەیە کە مافی هەمووان گەرەنتی بکات و ڕەچاوی بەشداریی هەمووان لە پرۆسەی سیاسییدا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە