
ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا دوای چەند مانگێک لە دانوستاندنە ئاڵۆزەکان، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئۆکراینا سەبارەت بە هاوبەشی وزە و سەرچاوە کانزاکانی واژۆ کرد.
وێنە گەورەکە: ئیدارەی ترەمپ ماوەی چەند هەفتەیەکە لەگەڵ کیێڤ کار دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ڕێگە بە ئەمریکا دەدات دەستی بگات بە کانزا و سامانە سروشتییە دەگمەنەکانی ئۆکراینا، ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکدایە کە هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ئۆکراینا لە ڕۆما لە پرسەی پاپا فرانسیس کۆبوونەوە و "پرسی گرنگیان" تاتوێێ کرد.
لێدوانی فەرمی: سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "لەگەڵ کیێڤ ڕێککەوتنی کانزاکانیان واژۆ کرد". ئەو دەشڵێت، "هەردوولا پابەندن بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بەردەوام لە ئۆکراینا. بۆ کیێڤ، ئەو ڕێککەوتنە وەک پێویست سەیر دەکرێت بۆ دەستڕاگەیشتن بە یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ دەیەوێت وەک قەرەبووکردنەوەی ئەو هاوکارییانەی کە لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی پێش خۆیەوە پێشکەشی ئۆکراینا کراوە، بتوانێت سوود لە کانزا دەگمەنەکانی ئۆکراینا ببینێت.
باکگراوند: واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکدایە، کە مانگی دووی ئەمساڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشكی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆبوویەوە، هەر لەوێ لەسەر چەند پرسێک لەوانە شەڕی ئۆکراینا و ڕێککەوتنی کانزاکان بووە دەمەقاڵێیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






