
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە جارێکی دیکە شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت، "یەکێتی داوای نووسینەوەی دەسەڵاتەکان دەکات'.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بەردەوامن و ڕۆژی 28-4-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی لە دووکان کۆبوونەوە، هەر هەمان ڕۆژ شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان لە دووکان کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕیاربوو هەردوو شاندی دانوستاندنکار لەم ڕۆژانە کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە و ڕۆژەکەشی دیاری نەکراوە.
-شاندی دانوستاندنکاری یەکێتی دێتە هەولێر و کۆبوونەوەکە لە هەولێر دەکرێت.
-تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پۆستەکان نەکراوە و گفتوگۆکردن بەردەوامە.
-هەوڵەکان چڕکراونەتەوە و کارەکان تەواوکراون، بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی مانگی پێنج ڕێککەوتن بکرێت و کابینەی 10 پێکبهێنرێت، چونکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیشمان لە پێشە و دەبێت ئامادەکاری بۆ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، "یەکێتی داوای نووسینەوەی دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت و زیادکردنیان دەکات، هەروەها داوای دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی دەکات.
زانیاریی ئاڤا: "یەکێتی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی ناوخۆ دەکات، بەڵام پارتیش چاوی لەسەر وەزارەتەکانی شارەوانی و ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان و سەرۆکی هەرێمە، ڕەنگە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و سەرۆکی پەرلەمان و وەزارەتی شارەوانی بە یەکێتی بدرێت." ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






