پێشینەی قەرزی سۆلار پاوەر دەخرێتە سەر بانکێکی بەشدار لە پڕۆژەی هەژماری من
- کوردستان
- 1 ئایار

سیستمی سۆلار و بانکێکی ئەهلی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی بانكی ناوەندیی عێراق دەستیكردووە بە پێدانی پێشینەیەک بە بڕی 300 ملیۆن دینار بە هەر بانكێكی ئەهلی، بەمەبەستی پێدانی قەرزی درێژخایەن بۆ دانانی سیستمی سۆلار پاوەر 'بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر'، یەكێك لە بانكە بەشداربووەكانی پرۆژەی (هەژماری من) وەك یەكەم بانك ئەو پێشینەیەی پێدرا.
وێنە گەورەكە: بانكی ناوەندیی عێراق بڕی تریلیۆنێك دیناری دیاریكردووە بۆ پاڵپشتی بەرهەمهێنانی وزە بە تیشكی خۆر، لە داهاتوودا پارەی دیكەشی بۆ تەرخان دەكرێت، بانكی ناوەندی دەستیكردووە بە ڕێكارەكانی پێدانی پێشینە بە بانكە ئەهلییەكان، تا لەڕێگەی ئەو بانكانەوە هاووڵاتیان مامەڵەی وەرگرتنی قەرزی درێژخایەن بۆ دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دەستپێبكەن، قەرزەكەش بە حەوت ساڵ لە هاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بانكێكی نێو هەژماری من، وەك یەكەم بانك پێشینەی 300 ملیۆن دیناری وەرگرتووە تا قەرز بە هاووڵاتیان بدات، ژمارەیەك بانكی دیكەش دەستیان بە ڕێكارەكان كردووە بۆ ئەوەی ئەو بڕە پێشینەیە بخرێتە سەر ئەژمارەكانیان.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی قەرزی پرۆژەی سۆلار پاوەر، د.ئامانج هەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، هەموو کەسێک دەتوانێت قەرزەکە وەربگرێت ئەگەر فەرمانبەر بێت یاخوود نا، بەڵام ئەگەر فەرمانبەر بێت و هەژماری بانكی هەبێت، پرۆسەكە ئاسانترە، ئەگەر فەرمانبەریش نەبێت دەبێت کەفیلی هەبێت یان خانوو و ئۆتۆمبێک بە ڕەهن دابنێت.
- کۆمپانیا و هاووڵاتی هیچ پارەیەک وەرناگرن و نایدەن تا سیستمەکە دانەنرێت، ئێستا ژمارەی ئەو كۆمپانیایانەی لە سیستەمەكە بەشدارن گەیشتووەتە 24 كۆمپانیا كە سەرجەمیان لەڕێگەی پێشبڕكێ هەرزانترین نرخ و باشترین كوالێتی سیستمی سۆلارپاوەر پێشكەش دەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خوازیاران لەڕێگەی ماڵپەڕی ‘بوابة اور’ داواکاریی پێشکەش دەكەن و بەشێوەی ئۆنلاین فۆرمی داواكاری پڕدەكەنەوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر پێدانی قەرزەكە، هەر کەسێک سکاڵای هەبێت لەدوای دانانی سیستمەکە، لە هەمان پێگەی ئۆنلایندا داواکاریی پێشکەش دەکات و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بێتواتە زیاتر لە 900 دۆنم زەوی سووتاون
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر تاوتوێی ئاگربەستی غەززە دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە ترەمپ دەكات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دانپێدانانی بکوژی ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی شێفەکان و ئاڤا میدیا