دیندار زێباری: سەرووی 75%ـی ڕاسپاردەكانی مافی كرێكاران و بیمەی كۆمەڵایەتی كاریان لەسەر كراوە
- کوردستان
- 2 ئایار

د. دیندار زێباری، ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان
ئاڤا نیوز
ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی پلانێكی چوار ساڵەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گرنگیدان بە دۆخی كرێكاران و پاراستنی مافەكانیان، زۆر لە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جێبەجێكراون.
وێنە گەورەکە: کرێکاران ماندووترین تووێژی کۆمەڵگەن و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردوام لە هەوڵەی دابینکردنی مافە سەرەتییەکان و داکۆکی کردن بووە لە ماف و شایستە داراییەکانیان لەکاتی کاردنیان، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەوڵی تایبەتی خستووەتە گەڕ.
لێدوانی فەرمی: د. دیندار زێباری، ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند، بەپێی دوایین ڕاپۆرتی بەراوردکاریی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی بواری مافی كاركردن و بیمەی كۆمەڵایەتی کە بەشێکە لە مافە ئابووری و كۆمەڵایەتی و كولتوورییەكان، لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی نزیكەی 43% ڕاسپاردەکان بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینی و لە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 14.3% جێبەجێکراوە. ساڵی ڕابردووش جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی مافی كاركردن و بیمەی كۆمەڵایەتی لە پرۆسەی جێبەجێکردنی پلانەکە، گەیەندراوەتە سەرووی ڕێژەی 75%.
ژمارەکان وادەڵێن: تەنها لە ساڵی 2024 ژمارەی کرێکارانی دەستەبەرکراو گەیشتۆتە (40 هەزار و 767) کرێکار، بە گشتی لە دوای دەستەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم تاکو ئێستا 193 هەزار و 768 كرێكاری بیانی و خۆماڵی و نزیكەی 23 هەزار پرۆژە دەستەبەركراون و 958 كرێكاریش خانەنشین كراون و مانگانە مووچەكانیان وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشی لێ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە