
ئۆتۆمبێلێکی تاکسی کە بۆ هەڵگرتنی سەرنشین لەبەردەم قەڵای هەولێر وەستاوە
ئاڤا نیوز
بەپێی نوێترین بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەنیا ئۆتۆمبێلەکانی مۆدێلی ساڵانی (2023-2024-2025) دەکرێنە تاکسی کوردستان و هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێلیش لە چوارچێوەی ئەو مۆدێلانە ڕێگەپێدراوە.
وێنە گەورەکە: لە هەنگاوێکی نوێدا، وەزارەتی ناوخۆ بە ئامانجی نوێکردنەوەی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی تاکسی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستنی ژینگە و باشترکردنی خزمەتگوزاریی بۆ سەرنشینەکان و جێبەجێکردنی ستانداردی تەکنیکی نوێ، دەرگای تۆمارکردنی تاکسی نوێ، دەکاتەوە.
مەرجەکان چین؛ بەپێی ڕێنماییە نوێیەکە، ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە ستانداردە تایبەتە ژینگەیی و تەکنیکییەکانیان تێدایە، مافی تۆمارکردنییان وەکو تاکسی دەبێت، لەوانە: ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە تەنیا بە بەنزین کاردەکەن، ئەو ئۆتۆمبیلانەی لە بنەڕەتدا تەنها بە گازی شل (LPG) کاردەکەن، هاوکات ئۆتۆمبیلی هایبرید و ئۆتۆمبیلی تەواو کارەبایی. ئەم ئۆتۆمبێلانە ئاسانکاریی تۆمارکردنیان وەکو تاکسی بێ ڕسومات بۆ کراوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: شوفێرانی تاکسی دەتوانن لەنێو سەدان جۆر ئۆتۆمبێل کە دەیان براندی جیهانین و لە کوردستان بوونیان هەیە و گونجاون بکرێنە ئۆتۆمبیلی کرێ، تابلۆی تاکسییەکەیان بگوازنەوە سەری و تابلۆیەکی تایبەتیش بە خۆڕایی وەربگرن بۆ ئەوەی تاکسییە کۆنەکەیان وەکو ئۆتۆمبیلی تایبەت بفرۆشنەوە، لەم پرۆسەیە شوفێری تاکسی لە ڕووی داراییەوە هاوکارییەکی باش کراون، دەتوانن ئۆتۆمبێلە کۆنەکەیان بفرۆشنەوە و تاکسییەکی نوێش بخاتە کارەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆڕینی تاکسی کۆن بۆ نوێ ئارەزوومەندانەیە و وەستاوەتە سەر دۆخی دارایی شوفێرەکە، ئۆتۆمبیلی هایبرد و تەواو کارەبایی زیاد کراون کە دۆستی ژینگە و دۆستی گیرفانی شوفێری تاکسین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






