زانیاریی نوێ سەبارەت بەو هاونیشتمانییەی تووشی تای خوێنبەربوون بووە ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 3 ئایار

گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوێنێ یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرا كە هاونیشتمانییەكی دانیشتووی شاری كۆیەیە و گوتەبێژی تەندروستیی شارەكەش چەند زانیارییەك سەبارەت بە تووشبووەكە ئاشكرا دەكات.
لێدوانی فەرمی: هاوكار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی كۆیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو كەسەی كە تووشی تای خوێنبەربوون بووە و یەكەم حاڵەتی نەخۆشییەكەیە لە هەرێمی كوردستان، دانیشتووی قەزای كۆیەیە بەڵام گۆشتفرۆش نەبووە بەڵكوو لە دەووربەری كۆیە سەرقاڵی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بووە.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی نەخۆشەكە كە تەمەنی 42 ساڵە، چەند نیشانەیەكی نەخۆشییەكەی هەبووە و سەردانی نەخۆشخانەی شەهید خالیدی لە شاری كۆیە كردووە، لەوێ گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لێدەكرێت و ڕاستەوخۆ بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن دەگواسترێتەوە بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر و بەپێی گوتەی گوتەبێژی تەندروستیی كۆیە، ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لێخۆشبوونی دارایی بۆ هاووڵاتیانی سووری دەردەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
54 خولەک لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لێخۆشبوونی دارایی بۆ هاووڵاتیانی سووری دەردەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەسەر ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی دوو کەسەکەی سێشەممەی ڕابردووی هەڵەبجە خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە کوژراوەکانی بەنزینخانەکەی هەولێر پاڵەوانی لەشجوانی عێراق بوو