بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی حکومەت کۆمپانیای تەڵەبات هەڕەشەی سزادانی لەسەرە
- کوردستان
- 3 ئایار

ماتۆڕسوارێکی کۆمپانیای تەڵەبات
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی نوێدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات، تاکسی کارەبایی و هایبرێد بکرێت بە هۆکاری گواستنەوەی خواردنی دیلیڤەری، بەم نزیکانەش یەكێک لە کۆمپانیاکانی دیلیڤەری سزا دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دەربارەی کەمکردنەوەی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە کە دەنگیان بەرزە و هۆکارن بۆ پیسکردنی ژینگە، ماوەیەک پێش ئێستا بڕیارێک دەرچوو لە شەقامەکانی 120 و 150 مەتری هەولێر ماتۆڕسکیل قەدەغە کران، ئێستا لە وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی دەکراوە بۆ ئەو کۆمپانیانەی کە بە ماتۆڕسکیل کاری دیلیڤەری دەکەن دەبێت ماتۆڕەکان کارەبایی بن یان بێدەنگ.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا چوار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان کاری دیلیڤەری دەکەن. ئاڤا لە وەزارەتی ناوخۆ زانیویەتی سێ لە کۆمپانیاکان بە مەرج و رێنماییەکان پابەند بوون، بەڵام کۆمپانیایەکیان پابەند نەبووە، کە تەڵەباتە. هۆشداری بە کۆمپانیاکە دراوە ئەگەر ئەم هەفتەیە پابەندبوونیان ڕانەگەیێنن سزایان دەدەن، سزاکانیش تووندن و ڕەنگە بگاتە داخستنیش.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی هۆکاری پابەند نەبوون بە مەرجەکان ئەوەیە، کۆمپانیای تەڵەبات کار لەگەڵ خەڵک دەکات و ماتۆرەکانی هی خۆی نین، بۆیە ناتوانن شۆفێری ماتۆرەکان پابەند بە مەرجەکان بکەن، بۆ نموونە یەک جلوبەرگ، کڵاو و جلوبەرگی سەلامەتی، گۆڕینی ماتۆرەکان بۆ کارەبایی.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەڕێوەبەرێک لە کۆمپانیای تەڵەبات بە ئاڤای گوت، مەرجەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەجێی خۆیەتی و ئەم هەفتەیە دانیشتمان هەیە و کار لەسەر ئەوە دەکەین جێبەجێیان بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: لە هەنگاوێکی نوێدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات، تاکسی کارەبایی و هایبرێد بکرێت بە هۆکاری گواستنەوەی کاری دیلیڤەری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆ دەیەوێت کۆمپانیاکانی دیلیڤەری ناچار بکات و ئاسانکاری بۆ ئۆتۆمبێلانە دەکات کە کارەبایی و هایبرێدن بۆ ئەوەی کاری دیلیڤەری بکەن، ئەمەش دیراسەی لەسەر کراوە و لەماوەی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت، خەرجیان لە ماتۆڕسکیل کەمترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






