
دیمەنی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان. وێنە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
20 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوەی مۆدێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیيان، وەزارەتی ناوخۆ 20 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی مۆدێرن، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان دابین دەكات، ئەمڕۆ ڕێورەسمی ڕادەستكردنیان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەرێم، بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانى وهزارهتى ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، 20 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی مۆدێرن، بەگوژمەی دوو ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ، بۆ بهڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابین کراون، لەچوارچێوەی بایەخی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل و ئامێری پێویست و كەلوپەلی ڕزگاركردن و ئاگركوژاندنەوە، بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان لە ڕووداوی نەخوازراو.
زانیاریی زیاتر: میرانی باسی لە بایەخی خۆپارێزی لە ئاگر و پابەندبوونی هاووڵاتیيان بە دابینکردنی بوتڵی ئاگرکوژێنەوە لەناو ئۆتۆمبێل و ماڵەکانیان کرد. هەروەها جەختی لە پابەندبوونی سەرمایەدار و خاوەن پرۆژەکان بە ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی كردەوە لە دروستکردن و ئاواکردنی باڵەخانەکان بەگوێرەی ستانداردی جیهانی، بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە بکرێت.
لەلایەكی دیكەوە: یادگار ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، سوپاسی وەزیری ناوخۆی کرد بۆ دابینکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە و باسی لەوە کرد کە: لە ئەمڕۆوە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێنە خزمەت هاونیشتمانیيان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت