ئاڤا نیوز
گەڕەکی مەلا داودەی سلێمانی زیاتر لە 13 ساڵە خزمەتگوزارییان پێنەگەیشتووە، دانیشتووانەکەی دەڵێن، "دەیان جار داوامان کردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە و کەس نەهاتووە بە دەممانەوە".
وێنە گەورەکە: دانیشتوانی گەڕەکی مەلا داودە لە شاری سلێمانی هاواریان لێ هەڵساوە دەڵێن، بێ خزمەتگوزاریترین گەڕەکین لە سلێمانیدا. داوا دەکەن ئاڤا دەنگیان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیێنێت.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی بۆ داواکاری گەڕەکەکە کردووە و دەڵێت، ئەم گەڕەکە زیاتر لە 13 ساڵە بەتەواوی ئاوەدان نەکراوەتەوە و دەستی خزمەتگوزاری پێ نەگەیشتووە. دەشڵێت، شەقامەکانی قیڕ نین، ئاو و ئاوەڕۆشیان نییە.
هاوکات دەشڵێت، ئاوی ماڵان و چڵکاوەکەی هەر بەناو کۆڵانەکاندا دەڕوات. وای لێهاتووە کە هەندێک لە دانیشتوانەکەی خانووەکانیان هەڕاج بکەن و بار بکەن، دەڵێن، "دەستمان لەوە شتووە خزمەتگوزاریمان پێ بگەیێنن، دەیان جار داوامان کردووە هیچ ئەنجامێکی نەبووەو کەس نەهاتووە بە دەممانەوە".
لەلایەکی دیکەوە: شارەوانیی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا لایەنی ئیداری شارەکە بودجەی پێویستی بۆ دابین نەکردووین تاوەکو خزمەتگوزاریەکانیان پێ بگەیەنین، دەزانین کە دۆخیان خراپە و چەندین جاریش سەردانیان کردووین، بەڵام لەم کاتەدا ناتوانین خزمەتگوزارییان پێ بگەیێنین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





