ئاڤا نیوز
ژمارەیەک کاسبکاری ناوچەی پیشەسازی باکوور لە هەولێر لە بڕیارێکی شارەوانی نیگەرانن و ئەمڕۆ دژ بە بڕیارەکە گردبوونەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو کاسبکارانە بەشێکی زۆریان سکراپچین کە ژمارەیان 60 بۆ 70 کەس دەبێت، کەلووپەلێکی زۆریان لەگەراجەکانیان داناوە، ئێستا شارەوانی پێی وتوون، ئەو زەویانە موڵکی شارەوانین دەبێ تا هەفتەیەکی تر چۆڵی بکەن، نیگەرانی ئەوانیش ئەوەیە کە ناتوانن بەو خێراییە کەلوپەلەکانیان بگوازنەوە، دەڵێن نازانین بۆ کوێی بگوازینەوە.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێ، ئەو بابەتە دوو بەشە. بەشێکیان کە خاوەن گەراجن جگە لە گەراجەکەی خۆیان زەوییەکانی بەرامبەر خۆیان بە زێدەڕۆ داگیرکردووە و کەلوپەلیان لێ داناوە، بەشەکەی دیکە "ئێمە ڕەچاوی دۆخی ئەوانە دەکەین کە دووکانیان نییە و تەنیا کاریان کردووە، هەوڵدەدەین شوێنێکی بەدیلیان بۆ ئامادە بکەین تا بتوانن بەردەوام بن".
- "سێ مانگە بە بەردەوامی ئاگادارمان کردوونەتەوە، بەڵام پابەندنەبوونە، بۆیە دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا چۆڵی بکەن، چونکە موڵکی حکومەتە و ئیشمان پێیەتی، هەر کەسێکیش بەڵگەنامەی فەرمی هەبێت لەو زەوییانە، دەتوانێت سەردانمان بکات و ئێمەش قەرەبووی دەکەینەوە، بەڵام هەموو زەوییەکان موڵکی شارەوانین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەر لە سەیركردنی دۆسیەی جووتیارانی سەرگەڕان خۆی لادەدات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە زانكۆلاین كارا دەكرێت