
لۆگۆی پارتی و وێنەی محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
پارتی بژاردەی کشانەوە بە گوێی بەرپرسانی عێراقدا دەدات، بژاردەیەک کە سوودانی و سەرکردەکانی شیعە لێی دەترسن.
وێنە گەورەکە: چاوەڕوان دەکرێت پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی تووندتر بەرامبەر فشار و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی عێراق دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بنوێنێت، یەکێک لە هۆشدارییەکانیشی کشانەوەیەتی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.
زانیاریی تایبەت: دوای کشانەوەی عەبدولرەحمان زێباری لە دادگای فیدراڵی، لە بەغدا ترسێکی زۆر دروست بووە لە کشانەوەی پارتی لە پرۆسەی سیاسی، بەڵام یەکێک لەو هۆکارانەی ڕەنگە بەربەست بێت لەبەردەم کشانەوە، پەیوەندیی باشی سوودانی و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانییە.
شرۆڤەکاران چی دەڵێن: ئیحسان شەممەری، شرۆڤەکاری سیاسی هاوڕایە کە چوارچێوەی هەماهەنگی ترسی هەیە لە کشانەوەی پارتی لە بەغدا و پێیوایە، هەولێر توانای دانانی کاریگەریی هەیە لەسەر بەغدا.
کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری لە دادگای فیدراڵی، پەیامێکی تووند بوو لە هەولێرە بۆ بەغدا، هاوکات هۆشدارییەک بوو بۆ هاوبەشەکانی لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە ئارەزووی کەمکردنەوە و لاوازکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانیان هەیە.
هەنگاوی داهاتوو: شەممەری بۆ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت قسەی کردووە و پێیوایە، ئەگەر حکومەتی ناوەندی لە بریارەکانی دژی هەرێمی کوردستان نەوەستێت، پارتی هەنگاوی تووندتر دەنێت، وەکو کشانەوە لە پەرلەمانی عێراق و ڕەنگە بەشداری وەزیرەکانی لە حکومەتی عێراقیش هەڵپەسێرێت.
قووڵتر: یەحیا کوبەیسی، شرۆڤەکاری سیاسی پێیوایە، هەرێمی کوردستان پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتان هەیە، دەکرێت بەکاریان بهێنێت بۆ گوشارخستنە سەر بەغدا لە زۆر دۆسیەدا، بەتایبەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باش دەزانێت کاراکتەی سیاسی شیعی لە بەغدا، بەتایبەتیش هاوپەیمانەکانی ئێران بەتەواوەتی دەسەڵاتیان کۆنترۆڵ کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





